گای بەگون دەناسێت
لەناو کوردان وەک ميللەتانی تری جيهان زۆر پەند و ئيديۆم لە ئاژەڵداری و کشتياری وەرگيراوە و بووە بە قسە ی توێکڵدار و ديوەخانی پێ ڕازێنراوەتەوە ئەم ئيديۆمە بۆ کەسێک بەکاردێت کە سيفەت و ئەدگاری کەسێک لە نێربوون و پياوەتی تێکەڵ بکات واتە مەرج نيە ئەوەی نێر بێت پياو بێت و ئازاو پياوانە بێت، هەندێ جاريش بەکەسێکی نەفام دەوترێت گای بەگون دەناسێت و بەشێوەی تريش لە ناو کوردان وتراوە(هەموو سمێڵ سورێک هەمزاغا نی يە) هەردوو وشەی سمێڵ و گون لێرەدا يەک ئەرکيان پێ سپێردراوە.
دون هذا السجل بلغة (کوردیی ناوەڕاست)، انقر علی ايقونة
لفتح السجل باللغة المدونة!
ئەم بابەتە بەزمانی (کوردیی ناوەڕاست) نووسراوە، کلیک لە ئایکۆنی
بکە بۆ کردنەوەی بابەتەکە بەو زمانەی کە پێی نووسراوە!
تمت مشاهدة هذا السجل 1,252 مرة
اعطي رأيک بهذا المقال!