رۆژی (7/9/2017) بەسەرپەرشتی #کۆسرەت ڕەسوڵ# عەلی جێگری سکرتێری گشتی، کۆبونەوەی ئاسایی ئەنجومەنی سەرکردایەتی #یەکێتیی نیشتمانیی کوردستان# لەبارەگای مەکتەبی سیاسی لەسلێمانی ئەنجامدرا.
لەکۆبونەوەکەدا، بەگیانێکی پڕ لەهەستی بەرپرسیارێتی، گفتوگۆی هەڤاڵانە لەسەر پرسە چارەنوسازەکانی: ڕیفراندۆم، چۆنیەتی کاراکردنەوەی #پەرلەمان#، گرفتەکانی ناوچە کێشە لەسەرەکان، ئاماژە پۆزەتیڤ و نەگەتیڤەکانی جیهان و ناوچەکەو ناو عێراق لەمەڕ ڕیفراندۆم، درێژەپێدانی دانوستانەکان لەگەڵ حکومەتی عێراق و لایەنە سیاسیەکان، گفتوگۆی تێرو تەسەلیان لەبارەوەکرا. سەرەنجام، بڕیاردرا.
یەکەم/ پەرلەمانی کوردستان، لەسەر هەندێک بنچینەی یاسایی و ئابوری و سیاسی پێویست بەزووترین کات کارا بکرێتەوە.
دووەم/ وەفدێکی یەکێتی، پەیامی ئەنجومەنی سەرکردایەتی، بۆ چۆنیەتی کاراکردنەوەی پەرلەمان، لەم دوو ڕۆژەدا دەگەیەنێتە #بزووتنەوەی گۆڕان# و #کۆمەڵی ئیسلامی#. وەفدی یەکێتی-یش بۆ گفتوگۆ لەگەڵ #پارتی# لەسەر نەخشەرێگای یەکێتی و ڕیفراندۆم، هەمان بنچینە، بۆ پارتی و لایەنەکانی دیکە، ڕون دەکەنەوە.
یەکێتیی نیشتمانیی کوردستان
07-09-2017