$باکووری کوردستان / تورکیا$
- شەوی ڕابردوو ناوەندی #هەدەپە#ی شارۆچکەی ئەسەنلەری ئەستەنبۆل کرایە ئامانجی هێرشێکی چەکداریی چەند کەسێکی نەناسراو. ئەنجامی هێرشەکە قوربانی لێنەکەوتووەتەوە و دەستڕێژی گوللەکە بەر دیوار و دەرگا و پەنجەرەی ناوەندەکە کەوتووە.[2]
$رۆژهەڵاتی کوردستان$
- تا ئەمڕۆ دەیان هەزار کەس بەهۆی بوومەلەرزەکەوە لە ناوچەکانی کرماشان بێ شوێن و ڕێن. کارەساتێکی مرۆییی گەورە لەو ناوچانە قەوماوە و پێویستیان بە یارمەتی هەیە.[1]
- حەسەن ڕۆحانی سەرکۆماری ئێران، گەییشتە پارێزگای #کرماشان# بۆ بەسەکردنەوەی قوربانیانی #بومەلەرزە#کە.[1]
- ئاماری نوێی بوومەلەرزە: لە ڕۆژهەڵاتی کوردستان 530 کەس گیانیان لەدەستداوە.[1]
$باشووری کوردستان$
- #نێچیرڤان بارزانی# و #قوباد تاڵەبانی# سەردانی شارۆچکەی #دەربەندیخان# دەکەن بۆ سەردانی لێقەوماوانی بوومەلەرزەکە.[1]
- بەڕێوەبەری گشتی ڕۆشنبیری #سلێمانی# ڕایدەگەیەنێت، کە ئەمڕۆ بەهۆی ئەو بومەلەرزانەی هەرێمی کوردستانی گرتەوە و زیانی بە هاوڵاتیان گەیاندووە یادی دامەزراندنی شاری سلێمانی ناکرێتەوە.[3]
- نوێنەری سەرۆکی ئەمریکا بۆ هاوپەیمانی نێودەوڵەتی دژ بە #داعش# ڕایدەگەیەنێت پێشوازیکردن حکومەتی هەرێمی کوردستان لە بریِاری دادگای فیدراڵی عێراق، لەبارەی پابەند بوونی هەرێم بە دەستور، جێگای بایەخەوە ئەمریکاش پشتیوانی کوردستانێکی بەهێز دەکات، لە چوارچێوەی عێراقدا[3]
- تۆپخانەکانی دەوڵەتی تورک تۆپبارانی گوندی #بەرمیزە#-ی ناوچەی #سیدەکان#-یان کرد.[2]
- ئەنجومەنی عەرەبی لە #کەرکووک# داوایکرد ڕێگا نەدرێت بەو هێزانەی لەدەرەوەی دەسەڵاتی ئیتیحادین بگەڕێنەوە بۆ شارەکە، و دانانی حاکمی سەربازیشی ڕەتکردەوە.[3]
- چەکدارانی #حەشدی شەعبی# لەناو #پردێ#، (بەختیار تۆفیق خالید و کۆسرەت کاکل عەبدوڵا)یان ڕفاندووە کە هەردووکیان ئەندامی ڕێکخستنەکانی پارتین، دواتر بۆ شوێنێکی نادیاریان گواستوونەتەوە.[4]
$رۆژئاوای کوردستان$
- شەوی ڕابردوو چەتەکانی سەربە تورکیا گردی قەستەلی سەربە شارۆچکەی شەرای کانتۆنی #عەفرین#یان تۆپباران کرد.[2]
- کۆچی دوایی #شەفیقە سەعید#، هاوژینی #فایەق بێکەس# و دایکی #شێرکۆ بێکەس# لە ئەمریکا.[1]
- لەکۆبوونەوەیەکی نێوان ژمارەیەک بەرپرسی باڵای یەکینەکانی پاراستنی گەل (#یەپەگە#) و چەند فەرماندەیەکی سوپای ڕوسیادا، پرۆتۆکۆڵێکی هاوبەش واژۆکرا بۆ ڕادەستکردنی چەکدارە ڕووسییەکانی ناو ڕێکخراوی داعش کە لەلایەن هێزەکانی یەپەگەوە دەستگیرکرابوون.[3]