$دەرەوەی کوردستان$
- فیلمی #پێشمەرگە# لە بارەگای نەتەوە یەکگرتووکان بە پشتگیری باڵیۆزانی فەرەنسا و بەریتانیا نمایشکرا. نزیکەی 600 کەس ئامادەی نمایشی فیلمەکەی بێرنارد هێنری لێڤی بوون.[3]
$باکووری کوردستان$
- هێزەکانی پۆلیسی تورک، هەڵیانکوتایە سەر ماڵی هاوڵاتیان لە شارۆچکەی شاخ-ی سەربە #وان# لە باکوری کوردستان و، 35 کەسیان دەستگیرکرد. لە ناو دەستگیرکراواندا، بەڕێوەبەران و ئەندامانی #هەدەپە# و #دەبەپە#ی شارۆچکەکە هەن.[1]
$رۆژهەڵاتی کوردستان$
- دوای #بوومەلەرزە#کەی #کرماشان#، بەشێک لەو قوتابخانانە کرانەوە کە زیانیان بەرنەکەوتبوو، هەروەها پێداویستییەکانی قوتابخانە بەسەر قوتابیاندا دابەشکران. [3]
$باشووری کوردستان$
- بەهۆی داگرتنی ئاڵای عێراق لە لایەن خوێندکارێکی کورد لە #زانکۆی کەرکووک#، پشێوی و شەڕ دروست بوو.[3]
- مەلا هەوار داودی نوێنەرێکی هاوڵاتیانی شارۆچکەی #خورماتوو#، ڕایدەگەیەنێت، سەرۆکی کۆمار پێی ڕاگەیاندین، کە تورکیا ڕێگیر بووە لە هاتنی هێزەکەی سەرۆک کۆمار بۆ خورماتوو، هەر ئەوانیش فشاریان خستوەتە سەر سەرۆکی ئەنجومەنی وەزیران بۆ هەڵوەشانەوەی ئەو بڕیارە.[1]
- بەرپرسی مەکتەبی ئەمیری #کۆمەڵی ئیسلامی# ڕەتیدەکاتەوە #عەلی باپیر# نیازی هێنانی ژنی چوارەمی هەبێت و دەڵێت هەندی کەس ئەم بابەتە لەسەر ئەمیری کۆمەڵ گەورە دەکەن.[2]
- کۆبوونەوەی وەفدی حکومەتی هەرێمی کوردستان و #پارتی دیموکراتی کوردستان# لە #هەولێر# کۆتاییهات و وتەبێژی پارتی دیموکراتی کوردستانیش دەڵێت هەردوولا کۆک بوین لەسەر ئەوەی کە نابێت حکومەتی هەرێمی کوردستان هەڵبوەشێتەوە و ئەو هەنگاوە کێشەی گەورە دروست دەکات.[2]
- ڕێکخراوی جیهانی سۆسیالیست ئینتەرناسیۆنال داوادەکات حەشدی شەعبی لە #کەرکووک# و ناوچە کوردستانییەکانی دەرەوەی ئیدارەی هەرێمی کوردستان بکشێتەوە، وێڕای دەربڕینی پاڵپشتیش بۆ جێبەجێکردنی دەستووری عێراق، دژایەتی بۆ هەر تووندوتیژییەک بەرامبەر کورد دەردەبڕێت.[3]
- سریلانکا بەفەرمی کونسوڵخانەی خۆی لە هەولێر دەکاتەوە و لەمڕۆوە دەست بە کارەکانی دەکات، کونسوڵی وڵاتەکەش کەسێکی کوردە.[3]
- فەرمانی دەستگیرکردن بۆ بەڕێوەبەری پۆلیسی قەزا و ناحیەکانی کەرکووک و 12 ئەفسەری دیکەی بەڕێوەبەرایەتی پۆلیسی پارێزگاکە بە ماددەی 4ی تیرۆر دەرچووە و ئاراستەی پۆلیسی شارەکە کراوە بەمەبەستی گرتنەبەری ڕێوشوێن بۆ دەستگیرکردنیان.[2]
- دژە تیرۆری یۆنان ئۆپەراسیۆنێکی بۆ دەستگیرکردنی چەندین گومانلێکراو ئەنجامدا و 9 کەسی دەستگیرکرد، لەنێویاندا چەند کوردێکیش هەن.[3]
- ئەنجوومەنی پارێزگای کەرکووک کۆبووەوە و تێیدا جەمال مەولود کە بەتەمەنترین ئەندامە ڕاسپێردرا لەمەودوا لە شوێنی #ڕێبوار تاڵەبانی# سەرپەرشتیی کۆبوونەوەکانی ئەنجوومەنی پارێزگا بکات، تاوەکو ئەو کاتەی سەرۆک و جێگری سەرۆکی ئەنجوومەنی پارێزگا هەڵدەبژێرن، ڕێبوار تاڵەبانیش دەڵیت کارەکە نایاساییە. جەمال مەولود ئەندامی #یەکێتیی نیشتمانیی کوردستان#ە[3]
- پێشانگایەکی فۆتۆگرافی بۆ چەند بەڵگەیەکی کاولکارییەکانی خورماتوو کرایەوە، ئەندامێکی تیمی کۆکردنەوەی بەڵگە تاوانەکانیش ئاماژە بەوە دەکات کە ئامانجیان خستنە ڕووی ئەوتاوانانەیە کە لە خورماتوو ڕوویانداوە، لەپێناو بەدۆسییەکردنی لەلایەن ڕێکخراوەکانی ناوخۆیی و جیهانییەکان پیشانگاکەیان کردوەتەوە.[1]
- دژی بۆردوومانەکانی چیای ئاسۆس، گەنجانی وڵاتپارێزی کوردستان و ژنانی گەنجی تێکۆشەر، لە شارۆچکەی #ڕانیە#، گردبوونەوەیەکی ناڕەزایەتییان ئەنجامدا.[1]
- هەشت گوللە هاوەن، ئاراستەی شارۆچکەی خورماتوو کراون، وتەبێژی چەکدارانی #حەشدی شەعبی#-ش ڕایدەگەیەنێت:تا ئێستا نازانرێت گوللە هاوەنەکان لەلایەن کێوە ئاراستە کراون.[1]
$رۆژئاوای کوردستان$
- ئەنجوومەنی ئاسایشی نەتەوەیی تورکیا هەڵوەستە لەسەر پرسەکانی سووریا و ناتۆ دەکات و جەختیش لەسەر ئەنجامدانی ئۆپەراسیۆنێک دژی هێزەکانی #یەپەگە# لە #عەفرین# دەکاتەوە.[3]
- سوپای تورکیا، گوندەکانی ناوچەی بلبلێ لە کانتۆنی عەفرین تۆپباران دەکات، شەڕڤانانی یەپەگە و یەپەژە-ش وەڵامی تۆپبارانەکەیان داوەتەوە.[1]