$دەرەوەی کوردستان$
- بەگوێرەی هەواڵێکی ڕۆژنامەی هائارتسی ئیسرائیلی، سەرلەبەیانیی ئەمڕۆ سوپای ئیسرائیل بارەگایەکی سەربازیی ئێرانی لە باشوری دیمەشق-ی پایتەختی سوریا بە هاویشتنی پێنج موشەک کردە ئامانج.[2]
$رۆژهەڵاتی کوردستان$
- کۆڕێک بۆ ڕێزلێنان و پێدانی بڕوانامە و ڕێزنامە بە قوتابیانی پۆلەکانی زمانی کوردی لە لایەن ئەنجومەنی ئەدەبی فەرهەنگی لە هۆڵی لاوانی هاژەی کۆخان لە #بانە# بەڕێوە چوو.[6]
- کاسبکارێکی کورد بە ناوی ئیبراهیم بەتەقەی ڕاستەوخۆی هێزە نیزامییەکانی حکوومەتی لە نزیک گوندی دۆڵەبی سەر بە شاری #سەردەشت# بە سەختی بریندار کرا.[6]
- بەمەبەستی یارمەتی گەیاندن بە منداڵانی #بوومەلەرزە#لێدراوی #کرماشان# پێشانگایەکی نیگارکێشی لە شاری #مەهاباد# بەڕێوە چوو.[7]
$باشووری کوردستان$
- بەڕێوەبەری ئاسایشی #کۆڵەجۆ# لە سنوری #گەرمیان# ئاشکرایکرد کە بەیانی ئەمڕۆ هێزێکی سوپای عێراق نزیک شارەدێی #کۆکس# بوونەتەوە بە مەبەستی دەست بەسەراگرتنی سنوری ساڵی 2003.[1]
- بۆمبێکی چێندراو بە ئۆتۆمبێلی ئازاد حەمید شەفی سەرۆکی ئەنجومەنی شارەدێی #مەندەلی# تەقییەوە، بەڵام ڕزگاری بوو.[1]
- ئەمڕۆ ناوەندی ڕاگەیاندنی #حەشدی شەعبی# بڵاوی کردەوە، کە هێزەکانیان دوو گۆڕی بەکۆمەڵیان لە باشوری #شەنگال# دۆزیوەتەوە و تەرمی نزیکەی 140 هاوڵاتی ئێزدی تێدایە و زۆربەیان ژن و منداڵن.[2]
- وەفدێکی هەرێمی کوردستان کە پێکهاتووە لە نێچیرڤان بارزانی سەرۆکی حکومەتی هەرێمی کوردستان و قوباد تاڵەبانی جێگری سەرۆکی حکومەت و سەفین دزەیی وتەبێژی حکومەت و فوئاد حسێن سەرۆکی دیوانی سەرۆکایەتی هەرێمی کوردستان، گەیشتنە کۆشکی ئیلیزێ لە پاریس و لەلایەن ئیمانوێل ماکرۆن سەرۆکی فەڕەنساوە پێشوازییان لێکرا.[3]
- لە کۆنفڕانسی ڕۆژنامەوانیی ئیمانوێل ماکرۆن، سەرۆکی فەرەنسا و (نێچیرڤان بارزانی و قوباد تاڵەبانی) لە پاریس، سەرۆکی فەڕەنسا داوای هەڵوەشاندنەوەی حەشدی شەعبیی کرد.[3]
- بەرەبەیانی ئەمڕۆ #بومەلەرزە#یەکی بەهێز سنوری پارێزگای #هەڵەبجە# و #شارەزور#ی هەژاند.[1]
- دوابەدوای هاتنی ئەو هێزەی سوپای عێراق بۆ بازگەی شێخ باوە، بەمەبەستی هاتنیان بۆ سنوری پێش 2003، نیوەڕۆی ئەمڕۆ، هێزێکی پۆلیسی گەرمیان، گەیشتە بازگەی هاوبەشی پۆلیسی گەرمیان و سوپای عێراق لە بازگەی نەقشبەندی.[2]
- وەزیری کشتوکاڵ ڕایدەگەیەنێت، ئەگەرچی حەیدەر عەبادی واژۆی لەسەر خەرجکردنی بڕە پارەی چوار ساڵی ڕابردووی جوتیارانی کوردستان کرد، بەڵام لیژنەی پەیوەندیدار لە وەزارەتی بازرگانی پەشیمان بۆتەوە و تەنها پارەی دوو ساڵی جوتیاران خەرجدەکەن.[1]
- لە ڕووبەڕوبونەیەکدا لە #قەڵادزێ# لەلایەن چەند کەسێکەوە تەقە لەمەفرەزەیەکی پۆلیسی فریاکەوتنی شارۆچکەکە دەکرێت و لەئەنجامدا پۆلیسێک برینداردەبێت. [1]
- #یەکگرتووی ئیسلامیی کوردستان# شوێنی #ڕێبوار تاڵەبانی# لە ئەنجوومەنی پارێزگای کەرکووک پڕ کردەوە و #جوان حەسەن#-ی کردە سەرۆکی ئەنجوومەنی پارێزگای #کەرکووک#.[2]
- نووری مالیکی، جێگری سەرۆککۆماری عێراق ڕایگەیاند: دەستووری فەرەنسا باس لەوە دەکات کە نابێت دەستوەردان لە کاروباری وڵاتانی جیهان بکرێت، بەڵام بەشێوەیەکی چاوەڕوان نەکراو ئیمانوێل ماکرۆن، سەرۆکی فەرەنسا دەستوەردانی ڕەتکراوەی لە کاروباری نێوخۆی عێراقدا کرد، کە داوای هەڵوەشاندنەوەی دامەزراوەیەکی فەرمی یاسایی دەکات، ئەویش دەستەی حەشدی شەعبییە.[4]
- جاسم محەمەد جەعفەر پەرلەمانتاری عیراق بە (سۆمەریە نیوز)ی ڕاگەیاندوە، سەرمان سوڕماوە لەپێشوازیکردنی ئیمانوێل ماکرۆن سەرۆکی فەرەنسا لە نێچیرڤان بارزانی سەرۆکی حکومەتی هەرێمی کوردستان، چونکە پێشوازیکردنەکە پێچەوانەی یاسا نێودەوڵەتییەکانە، داواشدەکات حکومەتی فەرەنسا ئاگادار بکرێتەوە لە نیگەرانییەکانی بەغدا.[5]
$رۆژئاوای کوردستان$
- پاش چاودێریکردنی هەڵبژاردنەکانی لە ڕۆژئاوا، شاندی پەرلەمانتارانی باشور و باکوری کوردستان هەڵبژاردنەکان بە سەرکەوتوو ناودەبەن و پشتیوانی بۆ ئه و بەشەی کوردستان دەردەبڕن.[1]
- لە چوارچێوەی گەردەلولی جزیرە، بۆ سێیەمین ڕۆژ شەڕ و پێکدادان لە گوندەکانی دێرەزۆر بەردەوامە لە نێوان شەڕڤانانی هێزەکانی سوریای دیموکرات و چەتەکانی #داعش#، ئەمرۆش ژمارەی کوژراوەکانی داعش گەیشتە 72 چەتە.[2]