ئاتەشبازی بەکنگی خاڵی ناکرێ
زیاتر ئەم ئیدیۆمە لە ڕۆژهەڵاتی کوردستان بەکاردەهێنرێت، ئاتەشبازی یاریی فیشەکە شێتە و تەقەی خۆشیە لە ڕۆژانی شادی و جەژندا، لە نەبوونی و نەداریشدا ئەم یارییە و قۆشمە و گاڵتەیە بەگیرفانی بەتاڵەوە ناکرێت، بە واتایەکی تر ناکرێت دەربڕینی خۆشیی و شادیی لەسەر حیسابی قنگێکی خاڵیەوە بێت، واتە (بەتاڵ و حەتاڵ)، هەر بۆیەش وتراوە (ئاتەشبازی بەکنگی خاڵی ناکرێ).[1]
دون هذا السجل بلغة (کوردیی ناوەڕاست)، انقر علی ايقونة
لفتح السجل باللغة المدونة!
ئەم بابەتە بەزمانی (کوردیی ناوەڕاست) نووسراوە، کلیک لە ئایکۆنی
بکە بۆ کردنەوەی بابەتەکە بەو زمانەی کە پێی نووسراوە!
تمت مشاهدة هذا السجل 4,689 مرة
اعطي رأيک بهذا المقال!