$باکووری کوردستان$
- سوپای تورکیا تۆپبارانی دەڤەری بەستای کرد لە سنووری #شرناخ#ی باکووری کوردستان کە کۆچەرەکانی لێ دەژین.[2]
$رۆژهەڵاتی کوردستان$
- کاتژمێر 06:20 خولەکی سەرلەبەیانیی ئەمڕۆ لە شاری #دیواندەرە#، بەکرێگیراوێکی ڕژێمی ئێران بە ناوی ڕەسول فکرەت، بە جلی سەربازییەوە هێرشی کردە سەر خانەوادەی بورهان دیوارگەر و ئارام دیوارگەر، کە دووان لە ئەندامانی حزبی کۆمۆنیستن و ئەندامانی خانەوادەکەیانی کۆمەڵکوژکردووە.[5][6]
- لە چوارەمین ڕۆژی مانگرتنی سەرتاسەریی کاسبکاران و دووکاندارانی شارە سنوورییەکانی ڕۆژهەڵاتی کوردستان، ئەمڕۆ شارەکانی #مەریوان#، #بانە#، #سەقز#، #جوانڕۆ#، #سەردەشت# و #پیرانشار# لە مانگرتندان.[5]
$باشووری کوردستان$
- کوردانی ئێزدی بەبۆنەی هاتنی چوارشەممە سوورە، ساڵی 430 لە پەرستگای #لالش# ئاهەنگ دەگێڕن.[1]
- #فارس حسێن مەیاس#، سەرۆکی یەکێتی جوتیارانی کوردستان لە کۆنگرەیەکی ڕۆژنامەوانیدا ڕایگەیاند حکومەتی عێراق پارەی جوتیارانی هەرێمی کوردستانی ڕاگرتووەو ئەمەش کێشەی بۆ جوتیاران دروستکردووەو پێشمانوایە ئەمە نیگەرانی لای جوتیاران دروستکردووە، بۆیە پێویستە لایەنە پەیوەندیدارەکان کاری جددی بکەن، بۆ ئەوەی ئەو پارەیەی لای حکومەتی عێراقە و پارەی جوتیارانە بینێرێت.[3]
- #هەپەگە# ڕایگەیاند: دوێنێ کاتژمێر 06:30 خولەکی سەرلەبەیانی گەریلاکانمان لە گردی بەیرەقی سەربە دەڤەری بارزانی باشوری کوردستان لە دژی هێزەکانی سوپای تورک چالاکییەکیان ئەنجامدا، لەو چالاکییەدا سێ پێگەی هێزەکانی دوژمن تێکشکێندرا و پێنج سەربازی تورک کوژران.[5]
- لە #هەولێر# قەوارە و پارتە سیاسییەکانی بەشدار لە هەڵبژاردنی پەرلەمانی عێراق پەیمانی شەرەفی هەڵبژاردن واژۆدەکەن، ڕێوڕەسمەکەش بە چاودێری #یونامی# بەڕێوەدەچێت.[4]
- شارەوانی #سلێمانی# ڕایدەگەیەنێت، لەماوەی بانگەشەی هەڵبژاردندا سەرجەم لایەنەکان لەنێو شوێنە ڕێگە پێنەدراوەکانی سنوری شارەوانیدا بانگەشەیان کردووە و ئەوانیش سەرپێچییەکان بۆ کۆمسیۆن بەرز دەکەنەوە.[3]
$رۆژئاوای کوردستان$
- لە کانتۆنی شەهبا کە ئیستا سەدان هەزار هاووڵاتی #عەفرین#-ی لە خۆ گرتووە، لەگەڵ گەرم بوونی هەوادا نەخۆشییەکان پەرەدەستێنن. مانگی سوری کورد دەستنیشانیکرد، دەرمان لە کانتۆنی شەهبا زۆرکەمە و داوای هاوکاریی کرد.[2]
- سەرچاوە خۆجێییەکان لە شارۆچکەی ماباتای سەر بە عەفرین ڕایانگەیاندوە، کە هێزە داگیرکەرەکانی سوپای تورک و چەتەکانی لەم هەفتەیەدا 14 هاوڵاتیی مەدەنییان ڕفاندووە.[5]
- سوپای تورکیای داگیرکەر گەنجێکی خەڵکی شاری ڕەقای کوشت لە کاتێکدا دەیەویست لە سنووری ڕۆژئاوای کوردستانەوە بەمەبەستی کارکردن دەربازی باکووری کوردستان بێت.[2]