گوندێکە، دەکەوێتە شارەدێی #سەرکەپکان# لە شارۆچکەی #ڕانیە#ی پارێزگای #سلێمانی#، باشووری کوردستان.[1][2]
بە گوتەی خەڵکی گوندی دێرێ و سنوورەکە :کاتی خۆی، بەر لە بڵاوبوونەوەی ئایینی ئیسلام بە کوردستاندا، لەو شوێنەی کە ئێستا بە گوندی دێرێ ناسراوە، دێر؛ کڵێسایەکی هەبووە و ئیدی دواتر ئەو گوندە بە هۆی ئەو دێرەوە بە گوندی دێرێ ناوی ڕۆیشتووە.واتاخەڵکی ئەو سنوورە کاتی خۆی لەسەر ئاینی مەسیحی بوون.
بەرزایی 836 مەترە.
جوگرافیا: لە باکوورەوە هاوسنوورە لەگەڵ گوندی (کەنجار) و لە باشوورەوە لەگەڵ گوندی (قەڵاسەیدەی خواروو) و لە ڕۆژرەڵاتەوە لەگەڵ گوندی (سارتکەی سەروو) و لە ڕۆژئاواوە لەگەڵ گوندی (نۆرەی خواروو).