لەئەنجامی چەند چالاکییەکی گەریلاکانی #هەپەگە# لە باکور و باشوری کوردستان پێنج سەربازی سوپای تورک کوژران.
ئەمڕۆ ناوندی ڕاگەیاندنی هێزەکانی پاراستنی گەل- هەپەگە لەبارەی چالاکیی گەریلاکان لە مێردین، لێلکان و گەڤەر ڕاگەیەندراوێکی بڵاوکردەوە.
هەپەگە ڕایگەیاند: گەریلاکانمان دوێنێ کاتژمێر 04:40 خولەکی پاش نیوەڕۆ لە هەنگاوی شۆڕشگێڕانی شەهید ئاگری و شەهید پیرۆزدا لە گردی عەلی درێژی سەربە ناوچەی لێلکان چالاکییەکیان لەدژی سوپای تورک ئەنجامدا، لەو چالاکییەدا سەربازێک کوژرا، هەروەها کاتژمێر 05:30 خولەکی ئێوارە لەگردی لێلکان چالاکیەکی بەقەناس ئەنجامدرا، لەو چالاکییەشدا سەربازێکی سوپای تورک کوژرا.
ناوەندی ڕاگەیاندنی هەپەگە، هەروەها ڕایگەیاند: هەر دوێنێ گەریلاکانمان لە گری شەهید زەردەشتی سەربە گەڤەر لەدژی سوپای تورک چالاکییەکیان ئەنجامدا، ژمارەی کوژراو و بریندارەکانی سوپای تورک لەو چالاکییەدا نەزانرا.
لەبارەی چالاکیی گەریلاکان لە مێردینیش ڕایگەیاندووە: سوپای تورک ڕۆژی 14ی ئایار لە دەوروبەری باگۆکی سەربە مێردین ئۆپەراسیۆنێکی دەستپێکرد، گەریلاکانمان لە هەنگاوی شۆڕشگێڕانی شەهید دەلال ئامەد و شەهید بەستادا یەکینەیەکی ئەو ئۆپەراسیۆنەیان کردە ئامانجی چالاکییەکیان، لەو چالاکییەدا سێ سەربازی سوپای تورک کوژران.
لەکۆتایی ڕاگەیەندراوی هەپەگەدا هاتووە: دوێنێ فڕۆکە جەنگییەکانی سوپای تورک دوو جار هەرێمەکانی پاراستنی مەدیایان بۆردوومان کرد، لەو بۆردوومانانەدا زیان بەر ماڵ و موڵکی هاوڵاتیانی گوندەکانی ئەو ناوچەیە کەوت.[1]
#19-05-2018#