ناوەندی ڕاگەیاندنی هێزەکانی پاراستنی گەل - #هەپەگە# دەربارەی چالاکییەکانی گەریلا لە گەڤەری #جۆلەمێرگ# و بازیدی #ئاگری# ڕاگەیەندراوێکی بڵاوکردەوە. بە گوێرەی ڕاگەیەندراوەکە لە گەڤەر 2 سەرباز و پلەدارێکی سەربازی، لە بازید-یش 10 سەرباز کوژراون. هەروەها هەپەگە ڕایگەیاند کە گەریلایەک لە گەڤەر ژیانی لەدەستداوە.
ڕاگەیەندراوی هەپەگە:
لە گەڤەر 2 سەرباز و پلەدارێکی سەربازی کوژران
لە چوارچێوەی هەڵمەتی شۆڕشگێڕیی شەهید پیرۆز و شەهید ئاگریدا، 9ی حوزەیران\19ی جۆزەردان کاتژمێر 16:30 هێزەکانمان لە گەڤەری جۆلەمێرگ و لە گردی شەهید غەفوور دژی یەکەیەکی سوپای تورکیای داگیرکەر چالاکییەکیان ئەنجامدا. هێزەکانمان لەنزیکەوە لە یەکەکەی دوژمنیان دا و لە ئەنجامدا 2 سەرباز و پلەدارێکی سەربازی کوژران. لە دوای چالاکییەکە سوپای کۆماری تورکیای داگیرکەر بە پشتگیریی ئامێرە ئاسمانییەکان ئۆپەراسیۆنێکی لە مەیدانەکە دەستپێکرد.
گەریلایەک ژیانی لەدەستدا
لە کاتی ئۆپەراسیۆنی نێوان هێزەکانمان و داگیرکەران شەڕ ڕوویدا. لەم شەڕەدا هەڤاڵێکی ئێمە کە لە دژی هێزەکانی دوژمن قارەمانانە شەڕی کرد، شەهید بووە.
لە بازید ئۆتۆمبێلێکی سەربازی تێکشکێندرا و 10 سەرباز کوژران
لە چوارچێوەی هەڵمەتی سەرکەوتنی شۆڕشگێڕیدا، 6ی حوزەیران\16ی جۆزەردان کاتژمێر 13 هێزەکانمان لە بازیدی ئاگری، لە دژی ئۆتۆمبێلێکی سەربازی کە بەره و سەربازگەی کۆزلی دەچوو، چالاکییەکیان ئەنجامداوە. هێزەکانمان لەنزیکەوە گورزیان لەم ئۆتۆمبێلە داوە و تێکیانشکاندووە. ڕوون بوویەوە کە لەم چالاکییەدا 10 سەربازی دوژمن کوژراون و ژمارەیەکی زۆریشیان بریندار بوون. هێزەکانی داگیرکەر لە دەمەوئێوارەدا بە کۆپتەری جۆری کۆبرا و سکۆرسکی کوژراو و بریندارەکانی خۆیان لە مەیدانەکە هەڵگرتەوە.[1]
#12-06-2018#