دواڕۆژ، زریان محەمەد
بەڕێوەبەری گەشتوگوزاری
سلێمانیسلێمانی ڕایدەگەیەنێت، لە جەژنی ڕەمەزاندا نزیکەی 140 هەزار گەشتیار ڕوویان لە پارێزگاکەیان کردووە، دەشڵێت هاتنی گەشتیار بەڕێژەی لە 40% زیادی کردووە.
پێشنیوەڕۆی ئەمڕۆ شەممە 23ی حوزەیران، عەلی ڕەئوف غەفور، بەڕێوەبەری گشتی گەشتوگوزاری سلێمانی، لە کۆنگرەیەکی ڕۆژنامەوانیدا، وتی ئێمە لە 12 بۆ 21ی حوزەیران، واتە لە سێ ڕۆژ پێش جەژنەوە ئاماری هاتنی گەشتیارانمان تۆمارکردووە، له و ماوەیەشدا 139 هەزار و 721 گەشتیار ڕوویان لە سنوری پارێزگای سلێمانی کردووە.
وتیشی لە جەژنی ڕەمەزانی ساڵی ڕابردوو 96 هەزار و 936 گەشتیار ڕوویان لە پارێزگای سلێمانی کردبوو، بەمەش بۆمان دەردەکەوێت بەرێژەی لە 40% هاتنی گەشتیار بۆ پارێزگاکەمان زیادیکردووە، ئەمەش بەهۆی ئارامی و ئاسایش و خۆشی شوێنە گەشتیارییەکانی شارەکەمانەوەیە.
عەلی ڕەئوف، ئاماژەی بەوەشدا ئێمە بەڵێن دەدەین لە داهاتوودا هەوڵبدەین بەهیمەتی سەرجەم لایەنە پەیوەندیدارەکان ژمارەی هاتنی گەشتیاران بۆ سنوری پارێزگای سلێمانی زیاتر بکرێت.
باسی لەوەشکرد لەم چەند ساڵەی ڕابردوو تا ئەمساڵ لە سنوری پارێزگای سلێمانی مۆڵەتی گەشتیاریمان داوە بە 961 شوێنی گەشتیاری، لەوانەش 222 شوێنیان هۆتێل و مۆتێل و گوندی گەشتیارین، هەروەها 159 فاسفود و ڕێستۆرانت و شوێنی خواردن و خواردنەوە هەیە، جگەلەوەش مۆڵەتی گەشتیاری دراوە بە 222 کافتریای گەشتیاری کە ئەستێرەیان هەیە.
بەڕێوەبەری گەشتوگوزاری سلێمانی، هێمای بۆ ئەوەشکرد لە سنوری پارێزگای سلێمانی 155 نوسینگە و کۆمپانیای گەشتیاری هەن، ئەمانە گروپە گەشتیارییەکان دەهێنن بۆ پارێزگاکەمان.
جەختیشی کردەوە لە جەژنی ڕەمەزاندا هیچ ڕووداوێکی نەخوازراو کە ببێتە هۆی گیانلەدەستدان یان خنکان لە ڕوبارەکان لە سنوری پارێزگای سلێمانی نەبووە، ئەمەش دەگەڕێتەوە بۆ ڕۆڵ و گرنگی لیژنەی ئەمنی.
[1]
23-06-201823-06-2018