گەریلاکانی #هەپەگە# و یەژاستار لە چەلێ لەدژی سوپای تورک چالاکییان ئەنجامدا و لە ئەنجامیدا پێنج سەرباز کوژران، هەروەها لە وان-یش لە ئەنجامی چالاکییەکدا سێ ئەندامی دەزگای هەواڵگریی تورک کوژران.
ئەمڕۆ، ناوەندی ڕاگەیاندنی هێزەکانی پاراستنی گەل-هەپەگە، بە بڵاوکردنەوەی ڕاگەیەندراوێک، زانیاریی و وردەکارییەکانی چالاکیی گەریلاکانی لە وان و چەلێی ڕاگەیاند.
لە ڕاگەیەندراوی هەپەگەدا هاتووە: گەریلاکان 25ی حوزەیران کاتژمێر 12:30 خولەکی نیوەڕۆ لە چەلێی سەر بە جولەمێرگ، لە هەنگاوی شۆڕشگێڕانەی شەهید پیرۆز و شەهید ئاگریدا، چالاکییەکیان لەدژی سوپای تورکدا ئەنجامدا، لەو چالاکییەدا پێنج سەربازی سوپای تورک کوژران.
لە بەشێکی دیکەی ڕاگەیەندراوی هەپەگەدا هاتووە: گەریلاکانی یەژاستار ڕۆژی 21ی حوزەیران کاتژمێر 10:00ی شەو لە دەوروبەری شارۆچکەی سارای سەر بە وان، ئۆتۆمبێلێکی گواستنەوەی ئەندامانی دەزگای هەواڵگریی و سیخوڕیی دەوڵەتی تورکیان کردە ئامانج، لەو چالاکییەدا سێ ئەندامی دەزگای هەواڵگریی تورک کوژران.[1]
#26-06-2018#