$باکووری کوردستان$
- یەکەی شارەوای سوپای تورکیای داگیرکەر لە دەورووبەری گوندی خرابە باڤا لە پارێزگای مێردین دەستیان بە ئەنجامدانی ئۆپراسیۆنی سەربازی کردووە. ئۆپراسیۆنەکە سنووری پالەتی لەو ناوچەیە گرتووەتەوە و جموجوڵی سەربازیش لە ناوچەکە زیادیکردووە.[2]
$رۆژهەڵاتی کوردستان$
- #کۆڵبەر#ێکی کورد بە ناوی زەکەریا بەکری کوڕی عەلی خەڵکی گوندی هەلەج سەر بە ناوچەی مەڕگەوەری شاری #ورمێ# بە تەقەی ڕاستەوخۆی هێزە نیزامییەکانی حکوومەتی گیانی لە دەست دا.[3]
- دادگای ئینقلابی شاری #سنە#، لەگەڵ ئازادکردنی #سەحەر کازمی#، ژنە چالاکی مەدەنیی بە دانانی بارمتە دژایەتی کرد و ناوبراو هەروەها لە گرتووخانەدا چارەنووسی ناڕوونە.[3]=KTML_Photo_Begin=https://www.kurdipedia.org/files/relatedfiles/2018/152819/0007.JPG=KTML_Photo_Alt=بانگهێشت کردنی مامۆستایانی قوتابخانەکانی سەقز بۆ ئیدارەی ئەماکن=KTML_Style=width:30%;height:20%;float:right;=KTML_Photo_Target_Link=https://www.kurdipedia.org/files/relatedfiles/2018/152819/0007.JPG=KTML_Photo_End=
- لە ماوەی ڕۆژانی ڕابردوودا، سوپای پاسداران دەستی بە بردنی خاکی بەپیتی گوندی چەپەرئاوێی شاری #شنۆ# کردووە. سەرچاوەیەکی ئاگادار لەو بارەوە بە ئاژانسی کوردپا ڕایگەیاند: سپای پاسداران بە شێوەی نایاسایی دەستی بە بردنی خاکی بەپیتی ئەو گوندە کردووە و دەیفرۆشێت.[3]
- شەش کەس لە مامۆستایانی قوتابخانەکانی شاری #سەقز# بە ناوەکانی تاهیر قادرزادە، سلێمان عەبدی، سەید عەلی حوسێنی، ئەحمەد قادری، حەمید یەزدانی و خالید عەبدوڵلاهی بانگهێشتی ئیدارەی ئەماکن کران و لێپرسینەوەیان لەگەڵ کرا.[3]
$باشووری کوردستان$
- کۆمسیۆنی باڵای هەڵبژارنەکان و ڕاپرسی هەرێم لە کۆنگرەیەکی ڕۆژنامەوانیدا ئەنجامی کۆتایی هەڵبژاردنەکانی ڕاگەیاند.[1]
- ئێوارەی ئەمڕۆ بە پێشەنگایەتی کۆنگرەی نەتەوەیی کوردستان بۆ قسەوباس لە سەردۆخی کوردستان و چارەسەری کێشەی کورد بە بەشداری ژمارەیەک سیاسەتمەدار و ڕۆشنبیر لە هەرچوار پارچەی کوردستان لە ساڵۆنی هۆتیل جوتیاری #دهۆک# کۆبونەوەیەک بەڕێوە چوو.[2]