ناوەندی ڕاگەیاندنی هێزەکانی پاراستنی گەل - #هەپەگە# دەربارەی چالاکییەکانی گەریلا ئەمڕۆ ڕاگەیەندراوێکی بڵاوکردەوە. لە ڕاگەیەندراوەکەدا هاتووە: (هێزەکانمان لە چوارچێوەی هەڵمەتی شۆڕشگێڕیی شەهید پیرۆز و شەهید ئاگری-دا، 28ی تەمووز کاتژمێر 7 لە دژی سوپای کۆماری تورکیای داگیرکەر لەسەر گردی شەهید غەفوور لە ناوچەی گەڤەری جۆلەمێرگ چالاکییەکیان ئەنجامدا. گورزی توندیان لە سەنگەر و حەشارگەکانی دوژمن دا و لە ئەنجامدا سەنگەرێک و کابینەیەک بە تەواوی ڕووخێندران. ژمارەی ئه و سەربازانەی کوژران و بریندار بوون ڕوون نەبووەتەوە.)
لە درێژەی ڕاگەیەندراوەکەی ناوەندی ڕاگەیاندنی هەپەگەدا هاتووە:
$لە ئۆمەریە شەڕێکی سەخت ڕوویدا؛ 3 گەریلا شەهید بوون$
24ی تەمووز کاتژمێر 23:50، لە هەرێمی ئۆمەریەی ناوچەی نسێبینی مێردین یەکەیەکی ئێمە کە ئەرکی خۆی جێبەجێ دەکرد لەگەڵ سوپای کۆماری تورکیای داگیرکەر ڕووبەڕووی شەڕ بوویەوە. 3 هەڤاڵی ئێمە کە گورزی توندیان لە هێزەکانی دوژمن دا و قارەمانانە شەڕیان کرد، شەهید بوون. زانیاری زیاتر دەربارەی ناسنامەی ئه و هەڤاڵە شەهیدانەمان دواتر بۆ ڕای گشتی ئاشکرا دەکەین.
$ئۆپەراسیۆن لە کەماهێ بێ ئەنجام بوو$
21ی تەمووز سوپای کۆماری تورکیای داگیرکەر لە ناوچەی کوونەورچیی هەرێمی کەماهێی ئەرزینگان دەستی بە ئۆپەراسیۆن کرد. شەوی هەمان ڕێکەوت لەنێوان داگیرکەران و هێزەکانماندا شەڕ ڕوویدا. ژمارەی ئه و سەربازانەی لەم شەڕەدا کوژران و بریندار بوون ڕوون نەبوویەوە. سوپای کۆماری تورکیای داگیرکەر بەیانیی 22ی تەمووز بە کۆپتەری جەنگیی جۆری کۆبرا بۆمبارانی دەوروبەری هەرێمەکەی کرد. هەمان ڕۆژ بە کۆپتەری جۆری سکۆرسکی سەربازی لە هەرێمەکە دابەزاند و ئۆپەراسیۆنەکەی بەرفرەوان کرد. ئەم ئۆپەراسیۆنە 27ی تەمووز بەبێ ئەنجام کۆتایی پێهات. دەوڵەتی تورکیای داگیرکەر لە ڕێی مێدیای (شەڕی تایبەت)ی خۆیەوە درۆی ئەوەی کرد کە گەوایە گەریلاکان شەهید بوون. بەڵام لە ڕاستیدا، له و ئۆپەراسیۆنەدا هیچ زیانێکمان پێنەگەیشتووە.
$8 سەربازی تورکیا لە لجە کوژران$
21ی تەمووز کاتژمێر 12 و نیوی شەو، هێزەکانمان لە دژی بازگەیەکی پشکنینی نزیک گوندی کژلنەهیزێی سەر بە ناوچەی لجەی #ئامەد# چالاکییەکیان ئەنجامدا. لە نزیکەوە دەستڕێژی لە بازگەکە کرا و تێکدرا. ئەوەندەی ڕوون کرایەوە 8 سەربازی دوژمن کوژران. هەڤاڵمان ئارام کە بەشێوەیەکی گیانفیدایی لە دژی هێزەکانی دوژمن شەڕی کرد و بریندار بوو، بۆ ئەوەی بە ساغی نەکەوێتە دەستی دوژمن بۆمبەکەی خۆی بە خۆیدا تەقاندەوە و شەهید بوو. سوپای کۆماری تورکیای داگیرکەر لە دوای چالاکییەکە تەرمی سەرباز و بریندارەکانی خۆی بە ژمارەیەکی زۆر ئۆتۆمبێلی زرێپۆش لە هەرێمەکە گواستەوە. ناسنامەی ئه و هەڤاڵەمان کە شەهید بووە، دوای ئەوەی ڕوون کرایەوە ئاشکرا دەکرێت.
$لە هێنێ شەڕ ڕوویدا$
18ی حوزەیرانی 2018 کاتژمێر 12 و نیوی شەو، سوپای کۆماری تورکیای داگیرکەر لە دەوروبەری گوندی بەکتاشی ناوچەی هێنێی ئامەد دەستی بە ئۆپەراسیۆن کرد. بەهۆی ئۆپەراسیۆنەکە لەنێوان هێزەکانمان و سوپای کۆماری تورکیای داگیرکەر شەڕ هاتە ئاراوە. سوپای داگیرکەر بە فڕۆکەی جەنگی بۆمبارانی مەیدانی ئۆپەراسیۆنەکەیان کرد. بەهۆی بۆردومانەکە هاوڕێیانی ئێمە کۆچەر و ڕۆگەر شەهید بوون.
$ناسنامەی شەهیدەکان:$
ناسناو: کۆچەر چیا
ناو و پاشناو: فرات تاشچی
شوێنی لەدایکبوون: سێرت
ناوی دایک و باوک: فاتمە - عەبدولباقی
کات و شوێنی شەهیدبوون: 18ی حوزەیرانی 2018 - ئامەد
ناسناو: ڕۆگەر
ناو و پاشناو: فەیتوڵا ئەجەر
شوێنی لەدایکبوون: ئامەد
ناوی دایک و باوک: ئەدنا - فەوزی
کات و شوێنی شەهید بوون: 18ی حوزەیرانی 2018 - ئامەد
$سوپای تورکیا ئاگری بەردایە دارستانەکانی بەدلیس$
25ی تەمووز، سەربازگەکانی سوپای تورکیای داگیرکەر لە ناوچەی شێخ جومەی بەدلیس و کۆنتراکان (هێزەکانی دژە گەریلا)ی هەرێمەکە بۆمبارانی هەرێمەکەیان کرد و ئاگریان لە هەرێمەکە بەردا. ئاگرکەوتنەوە لە دارستانەکانی شێخ جومە و شەهید مزگین هێشتا بەردەوامە.
$بۆردومانی فڕۆکە جەنگییەکان$
27ی تەمووز لەنێوان کاتژمێر 14:30 و 15، فڕۆکە جەنگییەکانی سوپای تورکیای داگیرکەر بۆردومانی گردی شەهید نوودایان کرد لە هەرێمی #قەندیل#ی سەر بە هەرێمەکانی پاراستنی مەدیا. بەهۆی بۆردومانەکانە هیچ زیانێک بە هەڤاڵانمان نەگەیشتووە.[1]
#29-07-2018#