ناوەندی ڕاگەیاندنی هێزەکانی پاراستنی گەل - #هەپەگە# ئەمڕۆ ڕاگەیەندراوێکی بڵاوکردەوە و ئاشکرای کرد کە 2 گەریلایان لە ئەنجامی پیلانگێڕییەک شەهید بوون.
هەپەگە ڕایگەیاند: (26ی تەمووز لە نزیک ناوچەی بازیدی ئاگری، یەکینەیەکی 3 کەسیی گەریلاکانمان کە ئەرکی خۆیان جێبەجێ دەکرد، لە لایەن کۆنترایەک (ئەندامێکی هێزی دژە گەریلا) بە ناوی خەمگین (محەمەد نووری ئۆزەر) کراونەتە ئامانج و 2 هەڤاڵی ئێمە بە ناوەکانی جگەرخوین (ئەحمەد دۆگووروو) و ستێرک (سومەییە گەزەر)ی شەهید کراون.)
هەپەگە لە ڕاگەیەندراوەکەیدا ئاماژەی بۆ هەواڵی درۆی مێدیای تورکیا کردووە له و بارەیەوە و ڕایگەیاندووە: (سوپای کۆماری تورکیای داگیرکەر ئەم ڕووداوەی وەک سەرکەوتنێکی خۆی لە مێدیاکانیدا بڵاوکردووەتەوە.)
(دەوڵەتی داگیرکەر بە هەواڵی درۆ کە پڕوپاگەندەی کرد کردەوەکانی کوشتن لە لایەن کۆنترایەک بە ناوی مەڤلوت بەنگی ئەنجام دراون، هەوڵی داوە ئەم پیلانگێڕییە وەک سەرکەوتنێک پیشان بدات. کۆنترایەک بە ناوی خەمگین دوای ئەوەی هەڤاڵانی ئێمەی شەهید کرد، هێزەکانی دوژمنی هێنایە شوێنی ڕووداوەکە. له و شوێنە شەڕ لەنێوان هێزەکانمان و داگیرکەراندا ڕووینەداوە. ئەوەی ڕوویداوە، پیلانگێڕییە. سوپای کۆماری تورکیای داگیرکەر کە لە هەرێمی سەرحەد هەر کە دەست بە ئۆپەراسیۆن دەکات گورزی کوشندە دەخوات، لەبەرئەوەی لە ڕووی سەربازییەوە ناتوانێت جموجۆڵ بکات، ڕێبازی چەپەڵی شەڕ بەکاردێنێت و دەیەوێت بەم شێوەیە گورز لە هێزەکانمان بدات. سوپای کۆماری تورکیای داگیرکەر بەم یارییانەی شەڕە چەپەڵەکەی ناتوانێت لە بەرانبەر تەڤگەرەکەمان سەرکەوێت. با گەلی وەڵاتپارێزی ئێمە بزانێت، خوێنی هاوڕێیانمان جگەرخوین و ستێرک لە زەوی نامێنێتەوە. تۆڵەی ئەمە بەتوندترین شێوە دەکرێتەوە.)
بە گوێرەی ڕاگەیەندراوەکە ناسنامەی شەهیدان وەهایە:
ناسناو: جگەرخوین #ئامەد#
ناو و پاشناو: ئەحمەد دۆگووروو
شوێنی لەدایکبوون: ئامەد
ناوی دایک و باوک: ڕەحیمە - محەمەد عەلی
کات و شوێنی شەهیدبوون: 26ی تەمووزی 2018 - ئاگری
ناسناو: ستێرک چارچەلا
ناو و پاشناو: سومەییە گەزەر
شوێنی لەدایکبوون: مووش
ناوی دایک و باوک: هوسنا - عوسمان
کات و شوێنی شەهیدبوون: 26ی تەمووزی 2018 - ئاگری[1]
#31-07-2018#