ناوەندی ڕاگەیاندنی هێزەکانی پاراستنی گەل - #هەپەگە# دەربارەی دوایین چالاکییەکانی گەریلا ڕاگەیەندراوێکی بڵاوکردەوە کە ئەمە دەقەکەیەتی:
(سوپای کۆماری تورکیای داگیرکەر ڕۆژی 25ی تەمووز لە هەرێمی چەمی کارێی ناوچەی بەرواریی سەر بە سێرت دەستی بە ئۆپەراسیۆنێکی بەرفرەوان کرد. ئۆپەراسیۆنەکە هێشتا بەردەوامە. هێزەکانمان لە دژی یەکینەکانی دوژمن کە دەستیان بە ئۆپەراسیۆن کردبوو چالاکییان ئەنجامدا. چالاکییەکە لە چوارچێوەی هەڵمەتی شۆڕشگێڕیی شەهید دەلال #ئامەد# و شەهیدانی بەستادا ئەنجامدرا. بەم شێوەیە:
29ی تەمووز کاتژمێر 15 گەریلاکانی یەژا ستار (یەکینەکانی ژنی ئازاد) لە دژی سەربازانی دوژمن لەسەر گردی شەهید سۆرخوین، چالاکییەکیان ئەنجامدا. گورزی توندیان لە سەربازانی دوژمن دا و لە ئەنجامدا 3 سەرباز کوژران. سوپای تورکیای داگیرکەر هەمان ڕۆژ کاتژمێر 22:30 تەرمی سەربازەکانی خۆی بە کۆپتەری جۆری سکۆرسکی لە ناوچەکە هەڵگرتنەوە.
گەریلاکانی یەژا ستار ڕۆژی 30ی تەمووز کاتژمێر 17:30 لە سەربازانی سەر گردی شەهید سۆرخوینیان دا. گورزی کوشندە لە سەنگەرەکانی دوژمن وەشێندرا و سەربازێک کوژرا.
لە شرناخ سەربازێک کوژرا
هێزەکانمان لە چوارچێوەی هەڵمەتی شۆڕشگێڕیی شەهید پیرۆز و شەهید ئاگری-دا، 31ی تەمووز کاتژمێر 21:30 لە دژی سوپای کۆماری تورکیای داگیرکەر لە ناوچەی دەروازەی #پێشمەرگە# لە هەرێمی گۆڤەندی دەڤەری #شەمزینان#ی جۆلەمێرگ چالاکییەکیان ئەنجامدا. لە چالاکییەکەدا سەربازێک کوژرا.
ئۆپەراسیۆنی سەربازی لە مۆتکی
سوپای تورکیای داگیرکەر ڕۆژی 28ی تەمووز لە هەرێمی خاچەرەشی ناوچەی مۆتکیی بەدلیس بە بەشداری ژمارەیەکی زۆری کۆتراکان (هێزەکانی دژە گەریلا) دەستی بە ئۆپەراسیۆن کرد. ئۆپەراسیۆنەکە ڕۆژی 31ی تەمووز بەبێ ئەنجام کۆتایی هات.
بۆمباران لە گارە
ڕۆژی 31ی تەمووز کاتژمێر 12:15، فڕۆکە جەنگییەکانی سوپای تورکیای داگیرکەر بۆمبارانی مەیدانی حەوتی تەباخی هەرێمی گارە-ی سەر بە هەرێمەکانی پاراستنی مەدیای کرد.[1]
#01-08-2018#