دۆستانی ئەزیزو هاوڕێیانی خۆشەویست
هەموتان ئەزانن بزوتنەوەی گۆڕان پڕ بووە لە کێشەو ئەنگێزەی شەخسی و چەقۆ لە یەک سوین، گروپی بەزۆر داسەپاو ڕۆڵێکی ئێجگار خراپ ئەگێڕێت،دژی بنەماکان و بەرنامەو پرەنسیپەکانی بزوتنەوەی گٶران کە بۆ یەکەمین جار لەسەر ئەو ئەساسنامانە دروست بوو.
شاردنەوەی کێشەکان و هەوڵدان بۆ دەم بەستن و تەخوینکردنی دڵسۆزانی گۆڕان و ڕەخنەگرتن ئیتر سەردەمی بەسەر چوە، ئێستا لەهەر کاتێک زیاتر جەماوەری کوردستان لە حەقانیەتی ئەم کێشانەی نا وگۆران ئاگادارن و ئەزانن خەریکە بە تەواوی لاوازی ئەکات و ئەیکاتە دوکانێکی سیاسی بۆ گروپێکی زاڵ کە مەشخەڵەیان بەرژەوەندی ئابوری و پۆستە نەک بەسەمەر گەیاندنی ئاوات و ئامانجەکانی کاک نەوشیروانی ڕەحمەتی و ڕۆحی گۆڕانخوازی.
لێرەوە هەم پێشنیارێکی هاوڕێیانەو هەم داواکاریەکی دۆستانەتان لێ ئەکەم، لە دەرفەتێکداو لە کاتێکی نزیکدا کۆبونەوەیەکی جەماوەری لەسەر گۆرەکەی ڕەوانشاد کاک نەوشیروان مستەفا لە گردی زەرگەتە ساز بکەن وداوا بکەن بە زوترین کات کێشەکانی ناو گۆڕان چارەسەر بکرێت و بیگەییەننە نەتیجەیەک کە گۆران بکاتەوە بە گۆڕانەکەی جاران و یەکگرتوانە تێکۆشان درێژە بدەن بۆ ئاڵوگۆڕ لە کۆمەلگادا.
فشارەکانی ئێوە باشترین ڕێگایەکە،بۆ ئەوەی ئەم بزوتنەوەیە پارچە پارچە نەبێت و لە خەمی گشتیدا بێت نەک لە خەمی کێشە دەرونیەکانی خۆی، ڕێگایەکی تەواو تەندروستە تا ڕەنجی سەدان هەزار گۆرانخواز،ملیۆن ئینسانی کورد کە دڵی بە گۆرانکاری خۆشەو مەیلی بە بوون و گەورەبوون و بەسەمەرگەیاندنی بزوتنەوەی گۆڕان هەیە.
بە هیوای کاری عەمەلی بۆ هەموو دڵسۆزان و هەڵسوڕاوانی گۆڕان
#ئارام ئەحمەد#
#07-08-2018#