ناوەندی ڕاگەیاندنی #یەپەگە# بڵاویکردەوە، چالاکییەکانی ڕۆژی 29ی ئابی 2018 بۆ تۆڵەکردنەوەی 2 #شەڕڤان#ی شەهید بووە، کە ڕۆژی 9ی ئاب لە پیلانگێڕییەکدا شەهید کرابوون.
لە ڕاگەیاندراوەکەی یەپەگەدا هاتووە، لە گوندەکانی بییە، کەفەر نەبۆ لە ناوچەی شێراوای #عەفرین# لە دژی سوپای تورکیای داگیرکەر و چەتەکانی زنجیرە چالاکییەکیان ئەنجامداوە و لەبارەی وردەکاریی چالاکییەکانەوە ڕایگەیاندووە:
1
رۆژی 29ی ئابی 2018 و لە کاتژمێر 0100 دا هێزەکانمان لە گوندی بییەی شێراوا لە دژی گرووپەک لە چەتەکانی فرقەت حەمزە چالاکییەکی کاریگەرییان ئەنجامدا. لەو چالاکییەدا ئەو گروپە چەتەیە کە لە دەوری یەک کۆبوو بوونەوە لە نزیکەوە کرانە ئامانج و لێیاندرا. لەو چالاکییە دەستەویەخەیەدا 10 چەتە کوژران و دەستیش گیرا بەسەر 2 چەکی ئەی کەی – 47ی چەتەکاندا. ماتۆڕێکی چەتەکانیش تێکشکێنرا و چەندین چەتەش لە شوێنی چالاکییەکە ڕایانکرد.
2
رۆژی 29ی ئابی 2018 و لە کاتژمێر 3:00 دا لە دژی ئۆتۆمبێلێکی چەتەکان، کە لە ئامادەکاریدا بوو بۆ ئەنجامدانی ئۆپراسیۆن، چالاکییەک ئەنجامدار. لەو چالاکییەدا ئۆتۆمبێلەکە بە تەواوی تێکشکێنرا و 5 چەتەی ناو ئۆتۆمبێلەکە کوژران.
3
29ی ئابی 2018 و لە کاتژمێر 06:00 دا یەکەیەک لە هێزەکانمان لە دژی 2 ئۆتۆمبێلێکی چەتەکان لە نێوان گوندی بییە و کەفەر نەبۆ دا چالاکییەکیان ئەنجامدا. لەو چالاکییەدا گورزی قورس لە چەتەکان و ئۆتۆمبێلەکانیان درا و 4 چەتە کوژران کە یەکێکیان سەرچەتەیەکی فەیلەقی شام بوو بە ناوی خالید عەبد و چەندین چەتەی تریش برینداربوون.
لە دوای چالاکییە سەرکەوتوەکانی هێزەکانمان سوپای تورکیای داگیرکەر گوندەکانی باشەمەرێ، برج قەیس و گوندی مەزن-ی تۆپبارارنکرد. بە درێژایی ئەو ڕۆژە فڕۆکە چاودێرییەکانی تورکیای داگیرکەر بە ئاسمانی ئەو ناوچەیەدا سوڕانەوە.
بە گشتی لە ئەنجامی ئەو چالاکییانە کاریگەرانەدا 19 چەتە کوژران. 3 ئۆتۆمبێل و ماتۆڕسکیلێک تێکشکێنران و دەستیش بەسەر 2 چەکی ئەی کەی – 47 (کڵاشینکۆڤ)دا گیرا.[1]
#30-08-2018#