$باکووری کوردستان$
- دامودەزگەی دادوەریی دەوڵەتی تورک سزای ساڵێک و 11 مانگ زیندانیکردنی بۆ هونەرمەند #فەرهاد تونچ# بڕیەوە.[4]
$رۆژهەڵاتی کوردستان$
- دوو #کۆڵبەر#ی کورد بە ناوەکانی عەبدوڵڵا محەممەدزادە خەڵکی گوندی تینال سەر بە شاری #مەریوان# و عەلی نادری خەڵکی گوندی گونتو سەر بە شاری #دیواندەرە# بە هۆی تەقینەوەی مین لە سنووری مەریوان کوژران. کۆڵبەرێکی دیکەش بە ناوی حەمید باینچوو خەڵکی گوندی باینچووب سەر بە شاری #سنە# لە ڕووداوەدا بە توندی بریندار بووە.[1]=KTML_Photo_Begin=https://www.kurdipedia.org/files/relatedfiles/2018/153229/0006.JPG=KTML_Photo_Alt=حەسەن ئەرتەنگ و ئارام خورسەندی=KTML_Style=width:30%;height:20%;float:right;=KTML_Photo_Target_Link=https://www.kurdipedia.org/files/relatedfiles/2018/153229/0006.JPG=KTML_Photo_End=
- هێزە ئیتلاعاتییەکان هێرشیان کردووەتە سەری ماڵی دوو هاووڵاتیی کورد لە گوگتەپەی شاری #مەهاباد# و دەسبەسەریان کردوون. هەواڵنێری کوردپا لە شاری مەهاباد شوناسی ئەو دوو لاوە مەهابادیەی بە ناوەکانی حەسەن ئەرتەنگ و ئارام خورسەندی ڕاگەیاندووە.[1]
$باشووری کوردستان$
- لە شارۆچکەی #دەربەندیخان#ی سەر بە شاری #سلێمانی#، لە بەردەم ماڵەکەی دەستڕێژیی گولە لە چالاکی سیاسیی ڕۆژهەڵاتی کوردستان لوقمان شەهابی کرا و بەسەختی بریندار کرا.[4]
- لە ئەنجامی تەقینەوە یان وەک هەندێک سەرچاوە دەڵێت تامپۆنی دوو ئوتومبیل لە نزیک ماجدی مۆڵێ هەولێر 3 کەس بریندار بوون. پاشتر پارێزگاری هەولێر ڕایدەگەیەنێت، ڕووداوەکەی ئەمشه و تەقینەوە نەبووە، بەڵکو پێکدادانی نێوان دوو ئۆتۆمبێل بووە.[5]
- تونێلی گەلی #زاخۆ# بە فەڕمی کرایەوە.[5]
- لە بەرامبەر پێنەدانی کرێی کارکردنییان بۆ ماوەی زیاتر لە حەوت مانگ، ئەمڕۆ کرێکاران و شۆفێرانی کۆمپانیایەکی تورکی لە سەید سادق دەستیان لە کارەکانیان لە درووستکردنی جووت سایدی #هەڵەبجە# سەیدسادق هەڵگرت و ڕاشیانگەیاند: تا وەرگرتنەوەی مافەکانیان دەستبەکار ناکەنەوە.[2]
- سەرۆکی #پارتی دیموکراتی کوردستان# ڕاگەیاند: ئەگەر خاڵەکانی دەستور جێبەجێبکرایە، پەنامان نەدەبردە بەر ڕیفراندۆم، دەڵێت: داوا دەکەم #هەولێر# و بەغدا کێشەکان بەپێی دەستوور و لەسەر بنەمای تەوافوق چارەسەر بکەن و ئه و دەرفەتەی هاتووەتەپێش، لەدەستی نەدەن.[3]