ئەوەی زۆر بخوات زۆر ناژێت
زۆر خۆری خاسيەتێکی باش نيە و کەسی(زۆر خۆر) توشی چەندين چەرمەسەری تەندروستی و ئابوری و کۆمەلايەتی دەبێتەوە لە ژيانی ڕۆژانەيدا بۆيە کورد هەوڵی داوە ئەم زۆرخۆريە کەم بکاتەوە و ڕێگە و ڕێنمايی بۆ دەربکات يەکێک له و ڕێگە و ڕێنماييانە ئەوەيە کە دەڵێت(ئەوەی زۆر بخوات زۆر ناژێت) واتە ژيان و مردن بە کەم خۆراکی و زۆر خۆراکی نی يە، مرۆڤ پێويست ناکات بۆ ژيان زۆر بخوات بەڵکو واباشە بەشێوازێکی دروست و پێويست بخوات نەوەک خۆی بەزۆر خواردن ماندوو بکات و زيانی کۆمەلايەتی و ئابوری و تەندروستی لە خۆی بدات، بۆيە وەک ڕێبەدی و ئامۆژگاری کورد بە دەربڕينەوە دەڵێت(ئەوەی زۆر بخوات زۆر ناژێت). [1]
ئەوی زۆر بخوا، زۆر ناژی.
مەبەستی لە زیادەڕەوی کردنە لە خواردندا، چونکە کەسانێک هەن، گەر برسیان بێت و لەسەر گیرفانی خۆیان نان بخۆن، خۆراکی کەم و هەرزان دەخۆن، بەڵام گەر میوانی ماڵێک بن، داوەت کرابن، بێ سنوور دەخۆن و هیچ بەزەییان بە جەستەی خۆیاندا نایەتەوە. [2] ڕێبوار جەمال