کێ خزمەت بکات بە بێچوی گورگی، کاتێ گەورە بوو دەدڕێت ورگی. [1] [2]
ئەوەی بەخێوکات بێچووی گورگی، کاتێک گەورە بوو دەدڕێت ورگی
گورگ ئاژەڵێکی کێوی و دڕندەی گۆشتخۆرە، ماڵی نابێت و یان زۆر خراپ ماڵی دەبێت، کە ماڵیش بوو جێگەی متمانە نییە، چونکە سرووشتی خۆی کێوی و دڕندە و گۆشتخۆرە، ئەگەر بە شیری مەڕی گۆش و گەورە بکرێت کە گەورە بوو ورگی مەڕ و کار و بەرخان دەدڕێت، ئەوە بە کەسێک دەوترێت کە جێگەی متمانەی نەبێت و لە خۆتی نزیک بکەیتەوە هەر زیانێکت لێ دەدات بۆیە وتراوە: ئەوەی بەخێوکا بێچووی گورگی، کاتێک گەورە بوو دەدڕێ ورگی.
( ئاراس ئیلنجاغی)
دون هذا السجل بلغة (کوردیی ناوەڕاست)، انقر علی ايقونة

لفتح السجل باللغة المدونة!
ئەم بابەتە بەزمانی (کوردیی ناوەڕاست) نووسراوە، کلیک لە ئایکۆنی

بکە بۆ کردنەوەی بابەتەکە بەو زمانەی کە پێی نووسراوە!
تمت مشاهدة هذا السجل 1,583 مرة
اعطي رأيک بهذا المقال!