سەد چاکەی بکەی لەگەڵ نا پياوا کەبێ دڵيت کرد ئەيدا بەئاوا
کاری چاکە لەنامەرد ناوەشێتەوە بۆيە وتراوە(ئاو بردتی لەپردی نامەرد مەپەڕەوە) ناپياو و نامەرد هاوەڵخاسيەت و ڕەفتاروکردەوەن، چونکە بۆ نامەرد وناپياو وتراويشە(پەنجەت بەهەنگوين بوو بيخەيتە دەميەوە کەدەرت هێنا منەتی پێ نی يە) چونکە زۆر بێ سيفەت و بێ نمەکە وتراويشە(بۆ بۆرە پياو قەت خۆت بەکوشت مەدە) چونکە بۆرە پياويش هەر واتە ناپياو، هەموو ئيديۆمەکە گوزارشتە لەوەی کەسی ناپياو واتە ئەوەی خاسيەتی پياوانەی نەبوو و هەردەم لە سەر پێ-يان نەبوو بۆ چاکە و خزمەتکاری و هاوەڵی و خزمايەتی و دۆستايەتی و پێکەوەيی ئەوا پێويست ناکات چاکەی لەگەڵ بکەيت چونکە هەتا بۆی دەبيت خاسيەتی ناپياويەکەی وەدەرناکەوێنێت کاتێک هيچت بۆی نەما ئەوا ئه و خاسيەتە ناپياوەکانی بەدەردەخات و هەر ناشت ناسێ کاتێک کارێکت پێی دەبێت و هەزار پڕوبيانوی ناجۆر دەبينێتەوە بۆ ئەوەی هەموو چاکە وباشيەکانی تۆ بدات بەئاوا بۆيە وتراوە(سەد چاکەی بکەی لەگەڵ ناپياوا، کەبێ دڵيت کرد ئەيدا بەئاوا).
دون هذا السجل بلغة (کوردیی ناوەڕاست)، انقر علی ايقونة
لفتح السجل باللغة المدونة!
ئەم بابەتە بەزمانی (کوردیی ناوەڕاست) نووسراوە، کلیک لە ئایکۆنی
بکە بۆ کردنەوەی بابەتەکە بەو زمانەی کە پێی نووسراوە!
تمت مشاهدة هذا السجل 1,386 مرة
اعطي رأيک بهذا المقال!