قەسەدە ڕایگەیاند، لە ماوەی 24 کاتژمێری ڕابردوودا گورزی تووندیان لە چەتەکانی #داعش# داوە و 15 چەتە کوژراون و دەستیش بەسەر بڕێکی زۆر چەک و تەقەمەنی و کەرەستەی سەربازیدا گیراوە.
#شەڕڤان#انی هێزەکانی سوریای دیموکراتی-قەسەدە، بەردەوامن لە دواهەمین قۆناغی هەڵمەتی گەردەلوولی جزیر لە چوارچێوەی شەڕی نەهێشتنی تێرۆردا لە سنووری دێرەزۆر، ئێوارەی ئەمڕۆش ئاماری 24 کاتژمێری ڕابردوویان بڵاوکردەوە.
قەسەدە ڕایگەیاندووە: شەڕڤانانی ئێمە لە شارۆچکەی شەفیعە و دەوروبەری هێرشیان کردە سەر بنکەکانی تێرۆریستان و شەڕێکی سەخت هاتەئاراوە، لە ئەنجامی ئەو شەڕەدا ژمارەیەکی زۆری تیرۆریستان کوژران، شەڕڤانان توانیان یەک کیلۆمەتر پێشڕەویی بکەن و 17 خاڵی نوێیان دامەزراند و فڕۆکەکانی هێزە هاوپەیمانانەکانیش چەندین جار بنکەی چەتەکانی داعشیان بۆردومان کرد.
ڕاشیگەیاندووە: چەتەکانی داعش لە دژی سەنگەرەکانی شەڕڤانانی قەسەدە بەچەکی قورس و ئامێری (درۆن) هێرشیان ئەنجامدا، بەڵام شەڕڤانان هێرشەکەیان تێکشکاند و ژمارەیەکی زۆر چەتە کوژران.
هەر لە ڕاگەیەندراوەکەدا هاتووە: لە ئەنجامی خەباتی پاککردنەوەی ناوچه ڕزگارکراوەکاندا، بڕێکی زۆرچەک و تەقەمەنی کەوتە دەستی شەڕڤانان، تیمی ئەندازەی سەربازی چەندین مینیان پووچەڵ کردەوه، کە تێرۆریستان لە ناوچەکە جێگیریان کردبوون.
ئامارەکانی 24 کاتژمێری ڕابردووش بەم شێوەیەن:
ژمارەی تیرۆریسته کوژراوەکان: 15 تیرۆریست
ئه و چەک و تەقەمەنییەی، کە کەوتووەتە دەستی شەڕڤانان: 4 چەکی ئێم 16، چەکی بی کەی سی، چەکی لاو، سندووقێک تەقەمەنیی دۆشکەی 14، 5ملم.
زیانەکانی تیرۆریستان: 20 بنکەی تیرۆریستان، کارگەیەکی ئامادەکردنی ئۆتۆمبێلی بۆمبڕێژکراو، 2 ئۆتۆمبێل، 3 بنکەی تۆپی هاوەن، 4 کارگەی تەقەمەنی و بنکەیەکی فڕاندنی فڕۆکەی سیخووڕی (درۆن) ڕووخێنران.
ژمارەی هێرشی فڕۆکەکانی هاوپەیمان: 28 جار[1]
#12-01-2019#