ئاو زۆر لە گۆمدا ماوە بۆگەن دەبێ
گۆی زەوی ڕێژەی ڕووبەری ئاوی سێ هێندەی وشکاوييەکانيەتی بەڵام 97%ی ئاوەکان لەدەرياوزەرياکان سوێرن بۆيە مرۆڤ دەتوانێت لەوشکاوييەکان و کيشوەرەکان بەئاسودەيی هەڵبکات و بۆنی گەنيووی دەريا و زەرياکانی بۆ نەيەت، بەڵام گۆم و گۆمليچەکان و کانی و کانياوەکان و ڕووبار و ڕوبارۆچکەکان کە زۆربەيان ئاويان شيرينە بۆ خواردنەوە دەشێن و مرۆڤ پشت به و ئاوانە دەبەستێت بۆ خواردنەوە و پيشەسازی و خۆشوشتن و کاری کشتياری بەڵام هەموو ئەم ئاوانە 3%ی ئاوی سەر ڕووی زەوی پێکدێنن، خاسيەتی ئاوی شيرينيش وايە ئەگەر ڕابوەستێ و پەنگی دابێتەوە و جولەی نەبێت هێدی هێدی گەنيو دەبێت و خۆی لەخۆيدا دەبێتە چڵکاو، بۆن ساردی و گەنيوی مرۆڤی هەراسان دەکرد، ئينجا کە وتراوە(ئاو) زۆر لەگۆمدا بمێنێتەوە بۆگەن دەبێت واتە زۆر مانەوە لەشوێنێک چ ماڵان چ فەرمانگە چ شوێن و مەزار و نزاگە هەرچەندە وەک ئاوی شيرين بەنرخ بيت هەر لەکۆتاييدا بۆگەن و بێزراو و قێزلێ بۆوە دەبيت بۆيە زۆر لە جێيەک مەمێنەوە تا ڕێز لێگيراو بيت نەوەک بە بينينت دەست بەلوتيانەوە بگرن.
دون هذا السجل بلغة (کوردیی ناوەڕاست)، انقر علی ايقونة
![](https://www.kurdipedia.org/images/flags/ku.png)
لفتح السجل باللغة المدونة!
ئەم بابەتە بەزمانی (کوردیی ناوەڕاست) نووسراوە، کلیک لە ئایکۆنی
![](https://www.kurdipedia.org/images/flags/ku.png)
بکە بۆ کردنەوەی بابەتەکە بەو زمانەی کە پێی نووسراوە!
تمت مشاهدة هذا السجل 1,635 مرة