ئێشی ددان بەخە و ناشکێ
ئێشی ددان لەقوڵایی پوک و دەمار-ەوە سەرچاوەی گرتووە کورد وتەنی (خوێن وگۆشتە) ئەوەی بریندارە بەهۆی ئازارەوەیە هاوار دەکات و کەسیش بێ ئازار هاوار ناکات، هەموو برینە قولەکان وەک ئێشی ددان و ژانی گورچیلەکان پڕسۆوبە ئازارن، بوونیادەم هەر هێز وزەیەکی هەبێت ناتوانێت بارتەقای ئەو ئێش و ئازارە بێت، ئینجا لەو ئیدیۆمەدا (ئێش و خەو) تێکەڵکێش کراون کە خە و بەهیچ شێوەیەک ناتوانێت چارەسەری دەردە دڵی و زام و قرچەی جەرگ سووتان و لەدەستدانی ئازیزان و خۆشەویستان بکات واتە هەندێک گرفت بەچارەسەری کاتی و نەرمە شێلان هیچ سوودێکیان نییە و تەنیا چارەسەری ڕیشەکێشی هەتوانی هەندێک پێشهات و نەخۆشییەکانمانە.
دون هذا السجل بلغة (کوردیی ناوەڕاست)، انقر علی ايقونة

لفتح السجل باللغة المدونة!
ئەم بابەتە بەزمانی (کوردیی ناوەڕاست) نووسراوە، کلیک لە ئایکۆنی

بکە بۆ کردنەوەی بابەتەکە بەو زمانەی کە پێی نووسراوە!
تمت مشاهدة هذا السجل 3,268 مرة
اعطي رأيک بهذا المقال!