ئاو هەموو ئاشەکەی بردبوو، کابرا بە دوای چەقچەقە دا دەگەڕا
ئاش یان ئاسیاو دوو جۆری هەبوو ئاشی ئاو و ئاشی ئاگر، ئەو ئاشەی بە ئاو کاریدەکرد پێی وتراوە ئاشی ئاو، ئاشی ئاویش پێویستی بەدەراو و سەرچاوەی ئاو هەبوو بۆیە یان لە نزیک کارێز و کانی و سەرچاوە دامەزراوە یانیش لە ڕۆخ و کەناری ڕووبارۆچکە و ڕووباران دامەزرێنراوە، ئاش کە کاری کردووە و کورد وتەنی کە (گەڕاوە) دەنگێکی هەبوو بە (چەقەچەق)ی ئاشی ناوی هاتووە و بەهۆی دووبارە بوونەوەی هەمان دەنگ شێوەی ئاوازیشی لێهاتووە وتراوە چەقەوێڕەی ئاشی، ئینجا ئەو ساڵەی زەنە باران و ساڵێکی تەڕو تووش و بە ئاو بوایە لە وەرزی بەهاردا ئەگەری لافاو و ئاودەربوون زۆر بووە و هەندێک جار سێڵاو و لافاوی دەم چۆم و ڕووباران هاتووە و ئاشی ئاوی بەتەواوی ڕاماڵیوە و بردیویەتی، خاوەنەکەشی هیچ ئەوەی نەزانیووە ئاو بردویەتی وتویەتی دەنگی چەقەچەقی ئاشەکە نایەت، ئەمە واتە لە (بێ خەبەران کەشکەک سڵاوات) واتە کەسی بێئاگا و لە دوای شتی بچوک چوو، هەروەها هەمان ئیدیۆم بەشێوەیەکی تر هەیە و وتراوە (گایەڵ بەگاڕانەوە چوو، لە گۆڵکە سووری دەپێچێتەوە).
[1] دون هذا السجل بلغة (کوردیی ناوەڕاست)، انقر علی ايقونة
لفتح السجل باللغة المدونة!
ئەم بابەتە بەزمانی (کوردیی ناوەڕاست) نووسراوە، کلیک لە ئایکۆنی
بکە بۆ کردنەوەی بابەتەکە بەو زمانەی کە پێی نووسراوە!
تمت مشاهدة هذا السجل 3,579 مرة
اعطي رأيک بهذا المقال!