زەنگنە یان زەنگەنە ھۆزێکی گەورەی کوردن کە بەزۆری لە ناوچەی #کرماشان# و ھەندێک ناوچەی #باشووری کوردستان# نیشتەجێن. ئەم ھۆزە لە ناوچەکانی جیاجیا بە شێوەزارەکانی جیاواز وەکوو ھەورامی، لەکی-زەنگنەیی، کەڵھوڕی و سۆرانی دەدوێن. هەروەها لە %40 پارێزکای دیالە لە هۆزی زەنگەنەن، هەروەها لە ئێراق و ئێران و تاجیکستان و ئازەربانیجان هەن.
بەھۆی چالاکی بوێریانەوە لە بزووتنەوە ئازادیخوازەکانی کوردستانەوە لە ساڵانی ھەشتاکان لەلایەن ڕژێمی #سەددام حسێن#ەوە ڕووبەڕووی توندوتیژی و ئەنفال و ئاوارەیی بوونەتەوە.
هۆز و تیرە و لقەکانی کورد بریتین لە نزیکەی (500) بەش لە کوردستان و دەوروبەری هەندێک وڵاتی دراوسێ بڵاو بوونەتەوە. مێژوو ناسەکان هەموویان بە شێوەیەکی گشتی باسی هەموو تیرە و هۆزەکانیان نەکردووە.[1]