هۆز و تیرە و لقەکانی کورد بریتین لە نزیکەی (500) بەش لە کوردستان و دەوروبەری هەندێک وڵاتی دراوسێ بڵاو بوونەتەوە. مێژوو ناسەکان هەموویان بە شێوەیەکی گشتی باسی هەموو تیرە و هۆزەکانیان نەکردووە. هەر یەکەیان ناوی هەندێکیانی بردووە.ئەو کەسانەی ئەیانەوێ لە هۆز و تیرەکانی کورد شارەزا بن سەیری ئەم سەرچاوانە بکەن: (مجموعە ملاحظات واخبار حول کردستان ل 686 میسیۆ ئەلەکسەندەر ژابا، پەرتووکی مسیو نیکیتین و بەرگی بیست و یەکەمی ئینسکلوپیدیای گەورە پەرتووکی (هانری)و (کاپتان های)و (مێجەرسۆن)و پەرتووکی (سیرمارک سایکس، پیسین میران خلیفە)و پڕۆفیسۆر (ئاکیازارۆ) دکتۆر (ڕیچ)، (ئارکالیان) و (مورگان)و شرەفنامە....هتد[1]
بەهۆی بوونی دوو لقی لوڕی گەورە و لوڕی بچووکە زۆر جار [کۆی عەرەبی ئەلوار] لەجیاتی وشەی لوڕ بەکار دەبرێت.
تیرەی #زەند# و #بەختیاری# ش بەشێکن لەکوردی فەیلی و لوڕی ناوچەی غەلی شەکەر و لە مەلایر و پەریە دادەنیشتن .
لوڕستان هەر ئەو شوێنەیە کە ئێستا بەو ناوەی ئەوانەوە دەیناسین.
هۆزی ناوبراو، بەهۆی چەتەیی و ڕووتاندنەوەی ڕێبوار و کاروانچییەوە هێزێکیان پێکەوەنا، تا ئەوەی نادر شای ئەفشار بە دەسەڵاتەوە، ناردیە سەریان و بە زۆرەملێ ڕایگوێستن بۆ (دەرەگەز) و (ئەبێوەرد) و خۆراسان ولەوێ نیشتەجێی کردن.
دوای لەناوچوونی ئەفشار و دەسەڵات سەندنی کەریم خانی زەند، زۆربەی ئەو کەسانە گەڕانەوە شوێنی خۆیان.
بەدابی لوڕ، کە بەمەزنی خۆیان دەڵێن تووشماڵ، بە کەریم خانیشیان کە گەورەی هۆزەکە بوو، دەوت تووشماڵ کەریم خان.
کاتێک کە شاهرخ شا حکوومەتی ئیسفەھانی بە ابوالفتح خانی بەختیاری دابوو، کەریم خان عەلی مەردان خان بەسەریاندادا و لەچەمەنی قوهمیز ڕووبەڕوووی یەک بوونەوە.
دەستیان کرد بە کوشتوبڕ و ابوالفتح خان شکا. دوای ئەو سەرکەوتنە میرزا ابوتراب ناوێکیان لەوەچەی شاە سوڵتان حسێن هێنا ناوی شاە ئیسماعیلیان لێ نا، ئینجا کەریم خان بەناوی ئەوەوە دەستی کرد بەگرتنی وڵاتان و بەخۆی دەوت وەکیل.
پاش ماوەیەک کەریم خان ویستی بچێتە شەڕی حەسەنییەڵی خان ی حاکمی ڕۆژهەڵاتی کوردستان محەمەد عەلی خانی تەکەلوو حاکمی ناوچەی عەلی شەکەر.
ئەوە بوو (کە لەشکری هێنایە سەریان، بەتەواوەتی تێکی شکاندن و لە ڕووپەڕی ئێراق)ی عەجەم[دا، دەسەڵات و هێزی پێکەوەنا] دەستی کرد یە داگیرکردنی وڵاتان.
بەڵام تا ئەو کاتەی کە جەنابی فەلەک دەرگانەی یە شان شەوکەت محەمەد حەسەن خانی قاجار قۆیۆنلوو ڕەحمەتی خوای لێ بێ لە ژیاندا بوو، نەیتوانی هیچ کارێک بباتە پێشێ لە هەموو شەڕ کوشتاری پێکدادانێکدا تووشی شکان دەهات.
بەهۆی ئەوەوە کە گەورە پیاوانی هۆزی لوڕ هەمیشە لەگەڵ حاکمانی کوردستاندا دوژمنایەتی و بەرهەڵستکارییان هەبوو، هەرئەوەندەی دەرفەنێکیان بۆ هەڵکەوتایە، یا حاکمانی کوردستان بەسەر لوریان دادەدا، یا تووشماڵەکانی لوڕ دەهاتنە سەر کوردستان و ئەوەی مایەی وێرانی وتاڵان و بڕۆ و کوشتن بوایە دەیانکرد.
وەک لە سەردەمی شاعەباسی بەهەشتیدا، کاتێک خان ئەحمەد خانی حاکمی کوردستان و شاوێردی خان ی حاکمی لوڕستان هەردوکیان لە ئیسفەھان و لە خزمەتی شا دا بوون، ڕقەبەری و دژایەتی لەنێوانیاندا پەرەی سەند، بەچەشنێک کە دوای گەڕانەوە شوێنی حەکماتی خۆیان، شاوێردی خانی لوڕ حەشیمەتێکی زۆری لە لوڕ و زەند پێکەوەنا و بۆ شەڕی خان ئەحمەد خان کەوتەڕێ.
خان ئەحمەدخان وزەی وەستانی نەبوو و خۆی لەقەڵای حەسەن ئاوا دا کە یە فرسەخە ڕێ لەسنەوە دوورە، حەشاردا.
شاوێردی خان گەمارۆی دان و دوای چە شەوێک خان ئەحمەد خان بەجل و بەرگی گۆڕاوەوە بێ ئەوەی شاوێردی خان بزانێت لە قەڵای حەسەن ئاوا دە دەرێ و کۆمەڵێک کورد لەگەڵ خۆی دەبا و دەچێت بۆ لوڕستان.
لەوێ، دەستی وێرانگەری و تاڵانی باش دەوەشێنێ ق یە قەددەرایی، 590 بنەماڵەیەکی (لوڕ) ڕادەگوێزێ لەخاکی کوردستان نیشتەجێیان دەکات. هەرئێستاش نزیکەی حەفتا خێزان کە بەمەزننە سێسەد کەسێک دەبن، لە خاکی کوردستاندا ماون و هاوینەهەواریان دەخەنە کەرەوز و #مەریوان# و کەمەرە زستانیش هەر چەند خێزانێک لە یەکێک لەو گوندانەی شوێنەکە، دەمێننەوە.
پاشماوەشیان وردەوردە چوونەتەوە خاکی خۆیان و ژمارەیەکیشیان پەڕیونەتە خاکی عوسمانی و لەناو هۆزی جافدا دەژین.
لەوانەی وا لە ئێرانن گەرچی دە پازدە خێزانێکیان بە کڵاوکەر ناویان دەرکردووە: بەڵام لە ڕاستیدا هەر لە
هۆزی لوڕن.
هۆی ناونانیان بە کڵاوکەر یش ئەوەیەکە کڵاوی لبادی کوردیی زۆر چا درووست دەکەن و لە زاراوەی کوردیدا کڵاوکەر واتای کڵاودروو دەداتەوە 0
هۆی ناونانی هۆزی لوڕ یش ڕوون نییە، گەرچی هەندێک کەس دەڵێن لوڕ ناوی باپیرەگەورەیان بووە و ئێستاش هەر بەناوی ئەوەوە نێوبانگیان دەرکردووە، خوازاناترە.
لەناو ئەوانەشدا کە لە کوردستان نیشتەجێ بوون و ئێستاش هەرماون تا ئێستا کەسێکی ناوبەدەرەوەیان لێ هەڵ نەکەوتووە0