$باکووری کوردستان$
- پارێزەر ڕێزان ساریجە و نەورۆز ئوویسال کە ئەمڕۆ بەمەبەستی دیدار لەگەڵ ئۆجالان سەردانی ئیمڕاڵییان کرد، گەڕانەوە. دوای 8 ساڵ، 2 و 22ی ئایاری 2019 پارێزەران سەردانی ئیمڕاڵییان کردبوو و چاویان بە ئۆجالان کەوت.[2]=KTML_ImageCaption_Begin==KTML_StyleDiv=width:30%;height:20%;float:right;=KTML_ImageCaption_Target_Link=https://www.kurdipedia.org/files/relatedfiles/2019/286881/0010.JPG=KTML_ImageCaption_Title=لە حەسکیف پۆلیس هێرشی کردە سەر ئەندامانی هەدەپە و 33 کەسی دەستگیر کرد=KTML_ImageCaption_CaptionStyle=000000=KTML_ImageCaption_Caption=لە حەسکیف پۆلیس هێرشی کردە سەر ئەندامانی هەدەپە و 33 کەسی دەستگیر کرد=KTML_ImageCaption_End=
- گەنجانی #هەدەپە# هەوڵیان دا لە دژی تێکدانی شاری مێژوویی حەسکیف لێدوانێکی ڕۆژنامەوانی بدەن، بەڵام پۆلیسی تورک هێرشی کردنەسەر. ڕاگەیەنرا 33 کەس دەستگیر کراون و ڕووبەڕووی ئەشکەنجە بوونەتەوە.[2]
$رۆژهەڵاتی کوردستان$
- ژنێکی لاو بە ناوی ژیلا موزەفەری، تەمەن 25 ساڵ، کچی عارف، خەڵکی گوندی پشتەی سەر بە شاری #کامیاران#، کۆتایی بە ژیانی خۆی هێنا.[4]
$باشووری کوردستان$
- #نێچیرڤان بارزانی#، سەرۆکی نوێی هەرێمی کوردستان #مەسرور بارزانی#، بۆ پێکهێنانی کابینەی نۆیەمی حکومەتی هەرێم ڕاسپارد.[3]
- پاش نیوەڕۆی ئەمڕۆ لە بناری چیای مەتین، هێزە ئاسمانییەکانی تورکیا تۆتۆمبێلێکی گەریلاکانی #پەکەکە#یان بۆردومان کرد و سووتا.[1]
- ئێوارەی ئەمڕۆ فرۆکە جەنگییەکانی سوپای تورکی داگیرکەر بەنزیخانەی #ئامێدی#-یان بۆردومان کرد کە دەکەوێتە نزیک لقی 18 #پارتی دیموکراتی کوردستان#.[2]
$رۆژئاوای کوردستان$
- لە #عەفرین# لە ئەنجامی تەقینەوەیەکدا چەتەیەک کوژرا و 2 چەتەی تریش برینداربوون.[2]