لە هەرێمی کوردستان زیاتر لە چوار ملیۆن و 600 هەزار سەر ئاژەڵ هەن
سبەی یەکشەممە یەکەم ڕۆژی جەژنی قوربانە، بەر لە جەژن هاونیشتمانیان دەچنە مەیدانەکانی کڕین و فرۆشتنی ئاژەڵ لە باشووری کوردستان، ئاژەڵ دەکڕن بۆ قوربانی.
بەپێی شەریعەتی ئیسلام ئەو ئاژەڵەی دەکرێتە قوربانی دەبێ، نەخۆش نەبێ، ڕەنگ و ڕووی باش و تەندروست بێت.
لە هەرێمی کوردستان 27 کوشتارگە هەن، ساڵانە نزیکەی 90 ملیۆن کیلۆ گۆشتی سوور دەخەنە بازاڕەوە، داوا لە هاونیشتمانیان دەکرێ بۆ تەندروستی زیاتر، قوربانییەکانیان لە کوشتارگەکان سەر ببڕن.[1]