نووسینی: پول گلیندینینگ
وەرگێڕان و ئامادەکردنی: ئوسامە تحسین پیرباڵ
ئەتوانم بڵێم؛ نزیکەی 70 لە سەدی مەعەریفەی بیرکاری لە خۆگرتووە، وەک نووسەریش خۆی باسی ئەکات. لەگەڵ ئەمەش، پەڕتووکەکە جگە لەوەی ئاشنات دەکات بە هەندێ بابەت و چەمکی زۆر گرنگ لە دەستکەوتە کۆن و نوێیەکانی بیرکاری، کێشە بیرکارییە شیکارنەکراوەکانیشت پێ دەناسێنێت، ئەو کێشە-پرسیارانەی کە تا هەنووکە شیکار نەکراون، وەک: گریمانەی ڕیمان، کێشەی ژمارە خۆبەشەکان... هتد.
وەرگێڕان یان نووسینی پەڕتووکێک لەبارەی بیرکارییەوە، ئەگەرچی زۆر سانا و ئاسانیش بێت لە ڕووی ناوەرۆکەوە، بەڵام کارێکی گران و تاقەتپڕوکێنە، چونکە ئامادەکارییەکی پێشوەختەی باشی گەرەکە و، هیچی لە بەهرەیەک کەمتر نییە، کە ئەم بەهرەیەش، تاقیکردنەوە و مەشقی زۆری پێویستە، جیا لەمەش، تا ئێستا لە زمانی کوردیدا، هیچ کارێکی وەها نەکراوە لەسەر زانستێکی ڕووخسارەکی وەک بیرکاری، نە وەک وەرگێڕان، نە وەک نووسین و دانانی پەڕتووک بە زمانی کوردی؛ لە ئاستێکی تۆزێک باڵا. [1]
قراءة / تنزيل الكتاب: بیرکاری لە چەند خولەکێک
عدد التحميل:
734 مرة
نطلب من اعزاء الکتاب، المترجمون ودور النشر باعلامنا في حالة عدم موافقتهم بوجود وتحميل ملفات کتبهم علی کورديپيديا سرڤر.
دون هذا السجل بلغة (کوردیی ناوەڕاست)، انقر علی ايقونة
لفتح السجل باللغة المدونة!
ئەم بابەتە بەزمانی (کوردیی ناوەڕاست) نووسراوە، کلیک لە ئایکۆنی
بکە بۆ کردنەوەی بابەتەکە بەو زمانەی کە پێی نووسراوە!
تمت مشاهدة هذا السجل 7,651 مرة