$رۆژهەڵاتی کوردستان$
- هێزەکانی سوپای پاسداران لە کوێستانە سنووریەکانی #شنۆ# تەقەیان لە کاروانێکی #کۆڵبەر#ان کردووە و لە ئاکامدا کۆڵبەرێک گیانی لەدەست داوە. ناسنامەی ئەو کۆڵبەرە کوژراوە ”سەفەر پیلئەفکەن“ تەمەن 37 ساڵ و خەڵکی پووشاوێ ڕاگەیاندراوە.[9]
- کۆمەڵەی زەحمەتکێشانی کوردستان ڕایگەیاند ڕوداوەکەی ڕۆژی 17ی ئەم مانگەی چیای هەڵگورد کە تێیدا پێشمەرگەیەکی حزبەکەیان کوژرا، بەهۆی دەستی سیخوڕی و بە پیلانی کۆماری ئیسلامی ئێران بوە.[3]
- #سوپای پاسداران#ی ئێران لە ڕاگەیێندراوێکدا ئاماژەی بەوە کردووە، ڕۆژی 19-05-2020 لە ئۆپەراسیۆنێکی هاوبەشی نێوان هێزە زەمینییەکانی سوپا و ئیتڵاعات دوو کەسیان لە گرووپێکی دژە شۆڕش لە سنووری #مەریوان# کوشتووە.[2]
- چالاکێکی کۆمەڵایەتیی خەڵکی #سنە# بە ناوی سامان قادرنژاد، لەلایەن ستادی خەبەری ئیتلاعاتی شاری سنە بانگهێشت و لێپرسینەوەی لێکرا. ئەو ناوەندە ئەمنیەتییە بۆ ماوەی 2 کاتژمێر سەبارەت بە چالاکییەکانی سامان قادرنژاد لە ڕێوڕەسمی ڕۆژی جیهانیی کرێکاران لە ساڵی ڕابردوو و چالاکییەکانی لە تۆڕە کۆمەڵایەتییەکاندا، لێپرسینەوەیان لەو چالاکە کۆمەڵایەتییە کردووە.[8]
- لاوێکی کورد بە ناوی شەهاب ئاجی کوڕی حوسێن، تەمەن 23 ساڵ و خەڵکی گوندی گەرگول و دانیشتووی #نەغەدە#، پاش بانگهێشتکردنی بۆ ئیدارەی ئیتلاعات #ورمێ#، دەسبەسەر کراوە. ئەو لاوە کوردە بۆ لێپرسینەوە ڕەوانەی گرتنگە کراوە و هیچ زانیارییەک لەمەڕ چارەنووسی لەبەر دەستدا نییە.[8]
- هێزەکانی تورک لە بەرزاییەکانی خەجێ خاتوون دەستڕێژییان لە ژمارەیەک کاسبکاری کورد کرد و لە ئاکامدا، کاسبکارێکی کورد بە ناوی قادر یادسار تەمەن 22 ساڵ خەڵکی گوندی دێم قشڵاقی شاری #ماکۆ#، گیانی لەدەست دا و سێ کاسبکاری دیکە لەو ڕووداوەدا پێکران.[8]
$باشووری کوردستان$
- لە بەردەوامی پشکنینەکان و گەڕان بەدوای گومانلێکراواندا، 7 تووشبووی دیکەی ڤایرۆسی کۆڕۆنای نوێ COVID-19 لە پارێزگای #هەولێر# دەستنیشانکران. تووشبووەکان پێکهاتوون لە ژنێکی تەمەن 35 ساڵ و دوو کچی تەمەن (15) و (9) ساڵان کە هەرسێکیان خانەوادەی تووشبووەکەی دوێنێن و دانیشتووی گەرەکی قەتەوی شاری هەولێرن، چوار پیاوی دیکە تەمەنیان (53) و (42) و (42) و (29) ساڵن هاوپیشە و بەرکەوتەی تووشبووەکەی دوێنێی شاری هەولێرن. کۆی گشتی توشبووانی کۆرۆنا لە باشووری کوردستان گەیشتووەتە (431) توشبوو، لەنێویاندا (5) مردن هەیە و (375) نەخۆش چاکبووەتەوە، ئێستا (52) نەخۆش لەژێر چاودێریدان.[4](بڕوانە فایلی پەیوەندیدار) =KTML_ImageCaption_Begin==KTML_StyleDiv=width:30%;height:20%;float:right;=KTML_ImageCaption_Target_Link=https://www.kurdipedia.org/files/relatedfiles/2020/382137/0011.JPG=KTML_ImageCaption_Title=لە مانشێتەکانی ئەمڕۆ: 20-05-2020=KTML_ImageCaption_CaptionStyle=000000=KTML_ImageCaption_Caption=لە مانشێتەکانی ئەمڕۆ: 20-05-2020=KTML_ImageCaption_End=
- دوای ئەوەی سێ کارمەندی نەخۆشخانەی شۆڕش لەشاری سلێمانی توشی ڤایرۆسی کۆرۆنا بوون، بۆ ڕێگریکردن لەبڵاوبونەوەی ڤایرۆسەکە، نەخۆشخانەکە بۆماوەی 48 سەعات پاکژدەکرێتەوە و سەرجەم کارمەند و پزیشکەکانیشی پشکنینی کۆرۆنایان بۆ دەکرێت.[5]
- بەڕێوەبەری مەڵبەندە تەندروستیەکانی #خورماتوو#، دوو حاڵەتی توشبووی بە ڤایرۆسی کۆرۆنا ڕاگەیاند، ئەوەش جاری یەکەمە توشبووی کۆرۆنا لە خورماتوو تۆماربکرێت.[6]
- جێگری بەڕێوەبەری گشتیی تەندروستیی #سلێمانی# ڕایگەیاند لە 32 حاڵەتە نوێیەکەی کۆرۆنا لە سلێمانی چواریان سەرچاوەی تووشبوونیان نادیارە، ئەوەش کێشەیەکی زۆر گەورەیە.[2]
- دژ بە لێدوانەکەی پارێزگاری #دهۆک#، ئەندامان و لایەنگرانی #حزبی شیوعی کوردستان# لە هەولێر، گردبوونەوە، بەرپرسی حزبەکەش لەو شارە دەڵێت: پێویستە پارێزگاری دهۆک داوای لێبوردن بکات و #وەزارەتی ناوخۆ#ش دژ بەو قسەیە ڕێکاری پێویست بگرێتە بەر.[6]=KTML_ImageCaption_Begin==KTML_StyleDiv=width:30%;height:20%;float:left;=KTML_ImageCaption_Target_Link=https://www.kurdipedia.org/files/relatedfiles/2020/382137/0004.JPG=KTML_ImageCaption_Title=حزبی شیوعی: دەبێت پارێزگاری دهۆک داوای لێبوردن بکات=KTML_ImageCaption_CaptionStyle=000000=KTML_ImageCaption_Caption=حزبی شیوعی: دەبێت پارێزگاری دهۆک داوای لێبوردن بکات=KTML_ImageCaption_End=
- بەرپرسێکی #وەزارەتی کارەبا# ڕایدەگەیێنێت بەهۆی بەرزبوونەوەی پلەکانی گەرماوە، خواست لەسەر بەکارهێنانی کارەبا بۆ 4300 مێگاوات زیادی کردووە، بەڵام ئەوان تەنیا 2500 مێگاوات کارەبایان هەیە، بەمەش ئێستا 1800 مێگاوات کارەبا کورتهێنانیان هەیە.[2]
- سەرچاوەیەک لە ئەنجومەنی وەزیران ڕایگەیاند کە دوای هەوڵێکی زۆری سەرۆکایەتی حکومەتی هەرێمی کوردستان لەگەڵ مستەفا کازمی سەرۆک وەزیرانی عێراق، ئەمڕۆ حکومەتی عێراق ڕەزامەندی دا لەسەر ناردنی بەشێکی ئەو بڕە بودجەیەی کە پێشتر بۆ مووچە دەینارد.[7]
- مامۆستایان و فەرمانبەرانی زانکۆی #گەرمیان# گردبوونەوە و ڕایانگەیاند، ئەگەر تا کاتی تاقیکردنەوەکان، موچەیەکی دیکە وەرنەگرن، ئەوە بایکۆتی تاقیکردنەوەکانی کۆتایی ساڵ دەکەن.[6](بڕوانە فایلی پەیوەندیدار)
- وەزارەتی کارەبا خەریکی ئامادەکارییە بۆ پێدانی کارەبای نیشتمانی بە کەرتی تایبەت، بەڕێوەبەری گشتیی دیوانی وەزارەتەکەش دەڵێت، ئەنجوومەنی وەزیران ڕەزامەندی لەسەر پێشنیازەکەیان داوە.[2]
- لە ئەنجامی هێرشێکی ڕێکخراوی #داعش# لە نزیک شارۆچکەی #داقوق# لە پارێزگای #کەرکووک# سەربازێکی عێراقی کوژرا.[3]
- لە ڕاگەیەندراوێکدا، 18 ئەندام پەرلەمانی هەرێمی کوردستان، ئاماژە بەوەدەکەن پێش ئەوەی بەغدا ڕەزامەندی بدات بۆ ناردنی 400 ملیار دینار بۆ هەرێمی کوردستان، حکومەتی هەرێم پارەی موچەی مانگی یەکی هەبووە، بۆیە داوادەکەن حکومەت ڕاستەوخۆ دوای جەژن موچەی مانگی شوبات دابەشبکات.[6]
- بەرەبەیانی ئەمڕۆ بەهەماهەنگی نێوان پێشمەرگە و هێزی هاوپەیمانان تونێلێکی تێرۆریستانی داعش لە بەشی ڕۆژئاوای چیای قەرەچوغ له نزيک ئەو گوندانەی کە هەفتەی ڕابردوو تیرۆریستان دەغڵ و دانی هاووڵاتیانیان سوتاند بوو، لەلایەن فڕۆکە جەنگیەکانی هاوپەیمانان بۆردومانکرا.[7]
$رۆژئاوای کوردستان$
- دەوڵەتی تورک و چەتەکانی هێرشیان کردە سەر گوندەکانی قاسمیە و درداری سەر بە تەل تەمر. بەهۆی هیرشەکە زەویە کشتوکاڵیەکانی ئەو گوندانە ئاگریان گرت.[1]
- چەتەکانی دەوڵەتی داگیرکەری تورک، دوای ئەوەی لە #عەفرین# هاوڵاتیەکی مەدەنی بە ناوی موسلم ئەحمەدیان فراندبوو، دوای هەفتەیەک ئەمڕۆ تەرمی ناوبراو دۆزرایەوە.[1]
$دەرەوەی کوردستان$
- ڤەژین جۆشکون، هاوسەرۆکی #هەدەپە# لە شاری ئەنقەرەی پایتەختی تورکیا، لەلایەن پۆلیسی تورکەوە دەستگیرکرا.[6]
- وەزارەتی گەنجینە و بانکە ناوەندییەکانی تورکیا و قەتەر لەسەر ئەوە ڕێککەوتوون، ڕێککەوتنی ئاڵۆڕی دراو لەنێوانیاندا لە پێنج ملیار دۆلار بۆ 15 ملیار دۆلار بەرزبکەنەوە بەمەش یەدەگی دراوی بانکی ناوەندی تورکیا لە خاڵی بوون ڕزگاردەکات.[2]
- بەپێی ئەنجامی پشکنینەکان لە 24 کاتژمێری ڕابردوودا هەزار و 346 حاڵەتی تووشبوون بە ڤایرۆسی کۆرۆنا لە سەرتاسەری ئێران تۆمارکراوە و بەوپێیەش ژمارەی گشتی تووشبووان گەیشتووەتە 126 هەزار و 949 کەس، هەر لەو ماوەیەدا، 64 تووشبووی کۆرۆنا گیانیان لەدەستداوە و ژمارەی گشتی گیانلەدەستدان بە کۆرۆنا لە ئێران گەیشتووەتە حەوت هەزار و 183 کەس، تا ئێستاش 98 هەزار و 808 تووشبووی کۆرۆنا چاکبوونەتەوە و دوو هەزار و 673 تووشبووش لەژێر چاودێڕی چڕدان.[6]
- وەزارەتی تەندروستیی عێراق ڕایگەیاند، لە ماوەی 24 کاژێری ڕابردوودا پێنج هەزار و 947 پشکنینی کۆرۆنا کراون، ئەنجامی پشکنینی 113 کەسیان پۆزەتیڤ بوون؛ هەروەها سێ تووشبووی دیکەی کۆرۆناش گیانیان لەدەستداوە.[2]