ئەبوبەکر ئیسماعیل محەمەد (ناسراو بە ئەبوبەکر شوان) خادیم
ساڵی 1953 لە گوێر لە دایک بووە
خوێندنی سەرەتایی لە قوتابخانەکانی (ئبن خەلەکان و، ئەربیل ئولی) تەواوکردووە
دواناوەندی لە ئیسکان تەواوکردووە، دەرچووی خانەیی مامۆستایانە ساڵی 1975 لە قوتابخانەی (#وەڵزێ#) سەر بە گەلاڵە بۆ یەکەمین جار وەکو مامۆستا دەسبەکاربووە، پاشان ساڵی 1980 هاتۆتە ناو #هەولێر# لە قوتابخانەی (یەکگرتن) وەکو یاریدەدەر پاشان وەکو بەرێوبەر پاشان گواستراوەتەوە بۆ قوتابخانەی ئامانج وەکو بەرێوەبەر.
پاش ڕاپەرین بووەتە سەرپەرشتیاری پەروەردەیی
ئەندامی یەکێتی نووسەرانی کوردە
لە ساڵی 2017 خانەنشین کراوە
شاعیر و نووسەر چەند کتێبی لە چاپداوە لەمانە :
1.اللغة العربية لتعليم الکبار
2.کۆمەلەی ئیخوان ئەلسەفا -فەلسەفە...مێژوو...ئەدەب
3.شەوچەرەی دیوەخان- فولکلۆر
4.لە ژێر ساباتی کوردەواریدا -بەسەرهات...چیرۆک
5.شێوە و هاوتاکان لە پیرۆزی قورئان
6.هێدمەی دەروونی لای منداڵ پێش چوونە قوتابخانە -وەکو ڕابەربۆ مامؤستایان
7.ببە بە هاورێ قورئان-هاوبەش
8.شەش بەرگی خوێندنی ئیسلامی بۆ سەرەتایی - پرۆگرام، مەنهەج بۆ قوتابخانەکان لە هەرێمی کوردستاندا
لە زمانەکانی کوردی و عەرەبی شارەزایە و چەندین کتێب و شیعری بەر چەڤە کردووە، بۆ هەردوو زمان.....شیعرەکانی پڕن لە تەسەوف و خۆشەویستی بۆ خاک ونشتیمان.[1]