ناو: دڵشاد
نازناو: دڵشاد کاوانی
ناوی باوک: ڕەزاق ڕەسوڵ
ڕێکەوتی لەدایکبوون: #01-07-1978#
شوێنی لەدایکبوون: شاری قەزوین
$ژیاننامە$
نووسەر و وەرگێڕ و چیرۆکنووس ڕۆماننووس و ڕۆژنامەنووس.
چالاکوان لە بواری ڕێکخراوەیی و مافەکانی مرۆڤ.
- دڵشاد ڕەزاق ڕەسوڵ، ناسراو بە (دڵشاد کاوانی).
-لەدایکبووی 01-07-1978 شاری قەزوینی ئێرانە.
-لە ساڵی 1984 لە گوندی کاوانیانی شەقڵاوە چووەوەتە بەرخوێندن.
-یەکەم ویستگەی نووسینی لە ساڵی 1996 بە شعر دەستی پێ کردووە.
-پاشان یەکەم چیرۆک بە ناوی هەرگیز پاشگەزنابمەوە لە ساڵی 1997نووسی، زیاتر لە 24 چیرۆک و (100) کورتیلە چیرۆکی لە گۆڤار و ڕۆژنامەکان بڵاوکردووەتەوە، خەڵاتی یەکەم و دووەم و باشترین چیرۆکی لە فێستیڤاڵەکانی کوردستان وەرگرتووە.
-لە 1998 وەک یەکەم کاری ڕۆژنامەنووسی لە ڕۆژنامەی یەکگرتوو لە گۆشەی لەگەڵ پیشەوەرێکدا زنجیرەیەک چاوپێکەوتنی تێدا بڵاوکردووەتەوە.
-پاشان لە ساڵی 1999 بووەتە پەیامنێری ڕۆژنامەی جەماوەر و پەیامنێری گۆڤاری گۆنا.
-لە ساڵی 2000 وەک پەیامنێری ڕۆژنامەی #کوردستانی نوێ# کاری کردووە. لە هەمان ساڵ بووەتە بەرپرسی نووسینی سەنتەری ڕۆشنبیری شەقڵاوە.
-لە ساڵی 2001 بووەتە پەیامنێری کەناڵی ئاسمانی #کوردسات# و هاوکاری کەناڵی ناوخۆیی #گەلی کوردستان# و ڕادیۆیی مەڵبەندی هەولێر.
-وەک ئەکتەرێکی شانۆی لە چەندین کاری شانۆیی بەشداری کردووە، کاری دەرهێنان و سیناریۆی شانۆی نووسیوە.
-لە ساڵی 2002 بووەتە بەرپرسی تیپی شانۆی سەفین و بەرپرسی لێژنەی شەقڵاوەی یەکێتیی هونەرمەندانی کوردستان.
-لە ساڵی 2003 بەشداری لە خولی ڕاهێنانی iwpr ئەنیستیۆتی ڕۆژنامەوانی جەنگ و ئاشتی نێودەوڵەتی کردووە و وەک پەیامنێری ڕێکخراوەکە کاری کردووە کە ئۆفیسی سەرەکی لە بەغدا بووە.
-لە ساڵی 2004 خولێکی ڕادیۆی لە ڕێکخراوی imc ئەڵمانی بینیوە، وەک هاوکاری ڕادیۆکە کاری کردووە.
-لە ساڵی 2004 پەیامنێر و ڕێکخەری ئۆفیسی هەولێری ڕۆژنامەی بەیانی بووە، کە ئۆفیسی سەرەکی لە سلێمانی بووە.
-لە ساڵی 2005 زنجیرەیەک نووسین لە گۆشەیەک بە ناوی شتە ڕەزا قورسەکان لە وێب سایتی کوردستان پۆست بڵاوکردووەتەوە.
-لە ساڵی 2005 ڕیپۆرتاژێکی لەژێر ناوی (هەڵەبجەکانی تر) لە دادگایکردنی سەدام وەک بەڵگەیەکی نووسراو لەسەر دۆسییەى #بالیسان# و #شێخ وەسان# بەکارهێنراوە.
-لە ساڵی 2006 بووەوەتە پێشکەشکار و ئامادەکاری بە نارمەی بەدواداچوون و بەرنامەی خوان لە ڕادیۆی ئازادی لە شەقڵاوە.
-لە ساڵی 2007 بووەوەتە ئەندامی دەستەی نووسەرانی گۆڤاری سابات.
-ئەندامی دەستەی باڵای گرووپی پەڕڵەمانی سەر شەقام بووە لە هەولێر.
-لە ساڵی 2008 بووەوەتە ئەندام لە تۆڕی پەیامنێرانی بێسنوور.
-لە ساڵی 2009 بووەوەتە پەیامنێری ڕۆژنامەی میترۆی تایبەت بە هەڵبژاردن کە بە هاوکاری وەزارەتی دەرەوەی ویلایەتە یەکگرتووەکانی ئەمریکا لە ئێراق دەردەچوو.
-لە ساڵی2010 بووەوەتە ئەندامی دەستی نووسەرانی گۆڤاری کوێستان.
-لە ساڵی 2010 بووەوەتە ئەندام لە تۆری ئاژانسی هەواڵی ڕۆژنامەنووسی ئێراقی icc
-ئەندامی دەستەی دامەزرێنەری ئەنجوومەنی چیرۆکنووسانی مەم بووە.
-لە ساڵی 2011 بووەوەتە ئەندامی سەندیکای ڕۆژنامەنووسانی کوردستان.
-لە ساڵی 2012 بووەوەتە ئەندامی سەندیکای ڕۆژنامەنووسانی نێودەوڵەتی.
-لە ساڵی 2012 بەشداری لە تۆڕی ڕاهێنانی ڕۆژنامەنووسی هەڵبژاردن کردووە کە لای ڕێکخراوی ئینتەرنیوسی ئەوڕووپی و یونسکۆی سەربە نەتەوە یەکگرتووەکان بوو، وەک ئەندامی تۆڕەکە لە هەولێر بەشداری کردووە.
-ئامادەکار و پێشکەشکاری بەرنامەی هەمووان بەیەکەوە لە کەنالی سەما srt.tv
-لە ساڵی 2013 خەڵاتی باشترین چیرۆکی لە فیستڤالی لاوانی سۆرانی وەرگرتووە.
-لە ساڵی 2014 بووەوەتە ئامادەکار و پێشکەشکاری بەرنامەی دیداری تایبەت لە کەناڵی نیشتمانی من.
-لە ساڵی 2019 براوەی یەکەمی چیرۆکی فیسیڤاڵی ماڵی کتێبی لە هەولێر بەدەست هێناوە.
-لە ساڵى 2020 خەڵاتى ڕێزلێنانى سەرکەوتووترین چیرۆکنووس و ڕۆماننووسى لەلاى مەڵبەندى ڕۆشنبیرى شەقڵاوە پێ بەخشراوە.
-لە ساڵى 2022 وەک یەکەم ڕۆماننووسى کورد بە ڕۆمانی بە ڕێگەوە بەشدارى فیستیڤاڵى ئەدەبى گەلان (کۆمبلتنستى) لە وڵاتی ئیسپانیا کرد.
-لە ساڵی 2022 بووەتە ئەندامی دەستەی نووسەرانی ماڵپەڕی ترانسکولتوور، بە زمانی کوردی و فەڕەنسییە.
-لە ساڵى 2024 خەڵاتى ڕێزلێنانى نووسەر و ڕۆماننووسى لەلاى لقى 24 سەفین. پێ بەخشراوە.
-لە ساڵى 2024 بە ڕۆمانى فڕینى پردەکان بەشدارى سێیەمین فێستیڤاڵی هونەر و ڕۆشنبیریی کوردی لە بەرلینی پێتەختی ئەڵمانیا دەکات.
-لە ساڵی (2024) خەڵاتی ڕێزلێنانی بەڕێوەبەرایەتی گشتیی ڕۆشنبیریی و هونەریی وەزارەتی ڕۆشنبیری و لاوانی وەرگرتووە.
-لە ساڵی (2024) براوەی خەڵاتی سێیەمی فیستیڤاڵی گەلاوێژە بۆ شیعر.
-لە ساڵی (2025) خەڵاتی ڕێزلێنانی ڕێکخراوی ماد madd وەرگرتووە.
لە ساڵی (2025) سوپاس و ڕێزلێنانی بەڕێوەبەرایەتی ڕاگەیاندن و چاپ و بڵاوکردنەوەی سۆران، وەزارەتی ڕۆشنبیری و لاوانی وەرگرتووە.
-جێگری سەرۆکی مەڵبەندی هۆشیاری تاک و سەرۆکی ڕێکخراوی هیواینیشتمان NHO بۆ پەرەپێدانی تواناکانی مرۆیی لە کوردستان.
-ئەندامی دەستەی کارگێڕی مەڵبەندی ڕۆشنبیری شەقڵاوەیە.
-ئەندامی دەستەی دامەزرێنەرانی ئەنجوومەنی فەرهەنگی کۆژەیە.
-نووسەر تاکوو ئێستا خاوەنی (15) خەڵات و زیاتر لە (10) بڕوانامەی ڕێزلێنانی ئەدەبیی و ڕۆژنامەنووسییە، بە دەیان وتار و چاوپێکەوتن و نووسین لە ڕۆژنامە و گۆڤار و وێب سایتەکانی کوردستان و جیهان لە وانە ڕۆژنامە گاردیان و تایمز، ویب سایتی بەناوبانگی بەریتانی iwpr و چەند نووسینەکانی لە زمانی کوردی وەرگێڕراونەتە سەر زمانی عەرەبی و ئینگلیزی.
-جگە لەوەی چیرۆکەکانی وەرگێڕراونەتە سەر زمانی فارسی و چەندین چیرۆکی لە فارسییەوە کردووەتە کوردی و لەبارەی فەلسەفە و فکر و مەعریفە دەنووسێت. خاوەنی یانزە کتێبی چاپ کراوە و چواردە کتێبیتری ئامادەیە بۆ چاپ.
$بەرهەمە چاپ کراوەکانی نووسەر.$
1-بەڕێگەوە. ڕۆمان، چاپی ساڵی 2020 چاپخانەی جەنگەل تاران.
2-نۆبەرەی مەرگم دیت. کۆمەڵە چیرۆک، چاپی ساڵی 2021 چاپخانەی جەنگەل تاران.
3-بیرۆکەکانی سەرکەوتن. پەرەپێدانی مرۆیی، چاپی ساڵی 2022 چاپخانەی چوارچرا سلێمانی.
4-سەرکەوتن دوای شکست. پەرەپێدانی مرۆیی، چاپی ساڵی 2022 چاپخانەی چوارچرا سلێمانی.
5-ئاست و ئاستەنگ. کتێبی ڕەخنەیی ئەدەبیی. چاپی ساڵی 2023 چاپخانەی چوارچرا سلێمانی.
6-ئازادی لێپێچینەوە لە فەلسەفەی سارتەردا. کتێبی فکری فەلسەفی. چاپی ساڵی 2023 چاپخانەی چوارچرا سلێمانی.
7-ڕۆمانى بەڕێگەوە. چاپى یەکەمى سوویدى ساڵى 2023
8-ڕۆمانى فڕینى پردەکان. چاپى ساڵى 2023 چاپخانەى پاندا سلێمانى.
9-مێژووی وەرگێڕان لە سەردەمی خەلافەتەکانی ئیسلامیدا. چاپی 2024. چاپخانەی هێڤی هەولێر.
10-فەلسەفەی بیرکردنەوە. چاپى یەکەم 2024. چاپخانەی ئەحمەدی خانی.
11-گرفتى دەق. لە ڕۆمانى کوردیدا. چاپى یەکەم 2024. چاپخانەی هێڤی.
$بەرهەمە چاپنەکراوەکانی نووسەر.$
1-خوو و ئاکار، کتێبی هزری و فەلسەفی.
2-نەردەبان، کتێبی ڕەخنەی ئەدەبی.
3-ڕقێکی ئاوساو، شانۆنامە.
4-کۆمەڵە شیعر.
5-گەوهەری قسان. کۆمەڵە وتە.
6-ئادەم یەکەم مرۆڤ نییە.
7-شەوە بیابانییەکانی لم. قەسیدە شیعر.
8-ژیان و ماناکانى.
9-پشیلە و شانیاى گوڵفرۆش. چیرۆکی منداڵان.
10-بەها لە فەلسەفەدا.
11-بیرەوەرییەکانم.
12-نامەکانم.
13-ڕۆمانی در ڕاه. بە زمانی فارسی.
14-کتێبی فلسفة التفکیر. بە زمانی عەرەبی.[1]