ناوچەی ئالانی #سەردەشت# (ڕۆژهەڵات)
ئەم ناوچەیە پێکهاتووە زیاتر لە 50 گوند و موچەی گەورە و بچوک، گوندی #بێژوێ# کراوەتە شارەدێ (بەخشی) ناوچەکە لە سنووری شاری سەردەشت لە #ڕۆژهەڵاتی کوردستان# و لەناو سنووری کۆماری ئیسلامی ئێران، ناوچەی ئالانی ڕۆژهەڵات لەگەڵ ناوچەی ئالانی باشوور هەردووکی هەر یەک ناوچەن، تەنیا سنووری دەستکرد کردوویەتی بە دووپارچە و هەر پارچەی کەوتووەتە ناو سنووری دەوڵەتێکی جیاواز و چەمی کەڵوێ کراوەتە سنووری نێوانیان، زمان و کلتوورو و ئایین لەم ناوچەیەدا هیچ جیاوازییەکی نەبووە و نییە.
ناوچەی ئالان ناوچەیەکی شاخاوی خاوەن زەوی بەپیت و ئاوی سازگار و بەرهەمی ئابووری تایبەت بەخۆیەتی، ئەم ناوچەیە بە خاوەن میوەی جوانی وەک گوێز، هەنار، هەرمێ، ترێ و هەنجیر ناسراوە، ئالان یەکێکە لە ناوچە گەشتیارییە جوانەکانی کوردستان.
ئالان بەشێکە لە وڵاتی موکریان و مێژوویەکی دێرینی تایبەت بەخۆی هەیە و لە پەرتووکە مێژووییەکاندا تایبەتمەندی خۆی پێدراوە، بەڵام هەتا ئێستا لە هیچ بووارێکدا مافی خۆی وەرنەگرتووە و توێژینەوەی پێویست لەسەر ئەم ناوچە گرنگە نەکراوە.
[1]