ڕاگەیەنراوەکە بەم شێوەیەیە:
لە چوارچێوەی هەنگاوی شۆڕشگێری شەهید باگەر و شەهید ڕۆنیادا هێزەکانمان لەدژی سوپای داگیرکەری تورک ژمارەیەک چالاکی بەهێزیان ئەنجامدا. لەم چوارچێوەیەدا:
هێزەکانمان 4ی تشرینی یەکەم لە هەرێمی ئاڤاشین لەدژی سوپای داگیرکەری تورک لەسەر گردی خوەدێ چالاکیان ئەنجامدا. لەم چوارچێوەیەدا گورزی گەورەیان لە سەنگەر و پەناگەکانی داگیرکەراندا، بەڵان ژمارەی کوژراو و بریندارەکانی داگیرکەران نەزانرا.
13ی تشرینی یەکەم کاتژمێر 14:30 هێزەکانمان لە هەرێمێ ئاڤاشین لە داگیرکەرانیاندا لەسەر گردی بایراک. لەم چوارچێوەیەدا کە گورزی کاریگەر لە داگیرکەران درا، ژمارەی کوژراو و بریندارەکانی دوژمن نەزانرا.
13ی تشرینی یەکەم کاتژمێر 17:30 سوپای داگیرکەری تورک لە گۆڕەپانی مەیروکێی هەرێمی گارە بە ئەنقەست گەلەکەمانی کردە ئامانج کە سەرقاڵی کارکردن بوون لە باخەکانیان و بە فڕۆکەی بێفڕۆکەوان هێرشیان کرد. بەهۆی بۆردومانەکەوە ئاگر بەر ڕەخ و باخی گوندنشینان کەوت.
لە 11ی تشرینی یەکەم لە دەوروبەری گوندی شیشەمزینی ناوچەی باژێرگای جۆلەمێرگ سوپای داگیرکەری تورک دەستی بە ئۆپەڕاسیۆنی داگیرکەری کرد. ئۆپەڕاسیۆن بێ ئەنجام سەرلەئێوارە کۆتایی هات و داگیرکەران کشانەوە.
11ی تشرینی یەکەم کاتژمێر 01:00 و 01:30 سوپای داگیرکەری تورک بە فڕۆکە دەوروبەری گوندی بازێی هەرێمی مەتینای هەرێمەکانی پاراستنی میدیای بۆردومان کرد.
لە 2ی تشرینی یەکەمدا سوپای داگیرکەری تورک لە گۆڕەپانی ناڤسەری جوودی هەرێمی جوودی شڕنەخ دەستی بە ئۆپەڕاسیۆنی داگیرکەری کرد. لە کاتی ئۆپەڕاسیۆنەکەدا هێزەکانمان داگیرکەرانیان لەسەر گردی شەهید دیرەن کۆنتڕۆڵ کرد و دواتر لە کاتژمێر 16:30 لە نزیکەوە لە داگیرکەرانیاندا. لە چالاکیەکەدا داگیرکەرێک سزادرا و داگیرکەرێکیش بریندارکرا.
لە ئەنجامی هێرشی ئاسمانی سوپای داگیرکەری تورک و لە ئەنجامدی شەڕدا لە گەلی حەسەنای چیای جوودی هاورێکەانمان سەرهەڵدان و باران کە گورزی گەورەیان لە داگیرکەراندا، بە قاڕەمانی شەڕیان کرد و شەهید بوون.[1]