لەودیوو پەنجەرە تەماویەکە لە چۆلەکەکان ڕاماوم
وردبوونەوە لێیان مرۆڤ ئارام دەکات هەندێک جار خۆزگە دەخوازم من لەجێگای یەکێکتان بومایە..!
بەسنیە دەمتوانی بفڕم، خۆم دەدایە بەر ئەونمە بارانە کە پەڕەکانی خوساندون، ئازادی فڕین ئازادی نیشتنەوە ئازادی.........
خۆ گەرهاتوو منداڵێکی چەتون بەدارلاستیکەکەشی بیکوشتبام هەر دەڵێم خۆزگە من بومایە لەجیی ئێوە..!
واڕاماووم گەرمای ژورەکەم و هەڵمی هەناسەم تەمی لەسەر پەنجەرەکە دروست کردوە تاوناتاوێک بەدەستەکانم تەمەکە ڕادەماڵم نامەوێت بۆ سانیەیەکیش چاوەکانم دابخەم، ورد دەبمەوە دەزانی لەچی؟ ڕۆچووم لەگەورەی خالق کە ئەو چۆلەکانەی بەوشێوەیە خەلق کردوە..!
بەدەنوکە بچکۆلەکانی پارچە کولێرە خوساوەکە دەخوات وەک بڵێی خاو خێزانی لێرەدا کۆکردۆتەوە..!
وادەنوسم نامەوێت وێنەکان لەبەرچاوم ونببێت...
نووسەر: #لەیلا بەرزنجی#[1]
كورديبيديا غير مسؤول عن محتوى هذا التسجيل وصاحبه مسؤول عنه. قمنا بتسجيله لأغراض أرشيفية.
دون هذا السجل بلغة (کوردیی ناوەڕاست)، انقر علی ايقونة

لفتح السجل باللغة المدونة!
ئەم بابەتە بەزمانی (کوردیی ناوەڕاست) نووسراوە، کلیک لە ئایکۆنی

بکە بۆ کردنەوەی بابەتەکە بەو زمانەی کە پێی نووسراوە!
تمت مشاهدة هذا السجل 1,219 مرة
اعطي رأيک بهذا المقال!