دۆی پاییزان بدە ئازیزان، دۆی بەهاران بدە نەیاران
بۆ زۆری ماست و ماستاو و دۆ وتراوە(ماستی بوارێ، ئاوی ڕووبارێ) واتە لە بەهاراندا لەبەری ئەوەی گژوگیای سەوز هەیە و مەڕ و بزن تێر دەخۆن و پڕگوانیان شیر دەبێت، ماست و دۆ هێندە زۆرە هیچ ڕەواجێکی نییە و نابێتە دیاری، لە پاییزاندا مەڕ و بزن ئاوسن و شیریان وشکیکردووە، ماست و دۆ زۆر کەمن و دەگمەنە تەنها بۆ دۆست و ئازیزان دەست دەدات، بۆیە کورد لە ئیدیۆمدا ئه و حاڵەتەی تۆمارکردووە و دەفەرموێت: دۆی پاییزان بدە ئازیزان، دۆی بەهاران بدە نەیاران.[1]
دون هذا السجل بلغة (کوردیی ناوەڕاست)، انقر علی ايقونة
لفتح السجل باللغة المدونة!
ئەم بابەتە بەزمانی (کوردیی ناوەڕاست) نووسراوە، کلیک لە ئایکۆنی
بکە بۆ کردنەوەی بابەتەکە بەو زمانەی کە پێی نووسراوە!
تمت مشاهدة هذا السجل 1,717 مرة
اعطي رأيک بهذا المقال!