دەقی پرسەنامەکەی #نێچیرڤان بارزانی#:
بۆ کۆچی دوايی تێکۆشەر و پێشمەرگە و کەسايەتيی دياری کوردستان خوالێخۆشبوو ڕەسووڵ فەقێ، پرسە و سەرەخۆشی لە خانەوادە و کەسوکاری بەڕێزيان و دۆستان و هاوسەنگەرانی دەکەم و هاوخەميانم. لە خوای مەزن داواکارم گيانی خوالێخۆشبوو بە بەزەيی و ميهرەبانيی خۆی شاد بکات و سەبووری و دڵنەوايی بە خانەوادە و کەسوکاری ببەخشێت.
مام ڕەسووڵ فەقێ لە تەمەنێکی زووەوە دەستی بە خەبات کردووە و هەموو ژيانی خۆی بە تێکۆشان و پێشمەرگايەتی بۆ گەل و وڵاتەکەی بەسەر برد. له و ڕێگەيەدا ئاوارەيی و سەختی و زەحمەتی زۆری کێشاوە و لە شۆڕشی ئەيلوول و گوڵان و ڕاپەڕيندا ناو و پێگەيەکی دياری بەرپرسياريەتی و خەباتی پێشمەرگايەتی بووە. يادی بە خێر و گيانی شاد بێت.
نێچيرڤان بارزانی
سەرۆکی هەرێمی کوردستان
2022/1/1[1]