ناونیشانی پەرتووک: 100 ڕێسای بنەڕەتی لە پەروەردەکردنی منداڵدا
ناوی نووسەر: ئادەم گیونەش
ژمارەی لاپەڕە: 211
کورتەیەک لەسەر ئەم پەرتووکە
ئەم پەرتووکە، دایکان و باوکان لە هەستیاریی ئەم قۆناغە ئاگاداردەکاتەوە، کە نازداریی تەمەنی منداڵی کۆتایی پێدێت و فشاری گەورەکان جێگەی دەگرێتەوە. هاوکات ڕێنماییان دەکات بۆ باشترین شێوازی مامەڵەکردن لەگەڵیان...
لە بابەتەکانی ئەم پەرتووکە:
بزۆکی منداڵ لە چییەوە سەرهەڵدەدات؟
گرنگی کۆبوونەوەی خێزانی لەم تەمەنەدا •دڵەڕاوکەی منداڵان لە ئەنجامی تاقیکردنەوە
بەراوردکردنی منداڵان بە منداڵیی دایک و باوکان منداڵ و شت بیرچوونەوە
بێزاریی منداڵ لە خەمساردی گەورەکان •چۆن هەڵەی بۆ ڕاست بکرێتەوە؟
شەڕی نێوان خوشک و براکان
ئالودەبوون بە تەکنەلۆژیاوە
منداڵ کەی پەنا دەباتە بەر درۆکردن.[1]