خۆ کانی ژنان نییه
لە ڕواندزێ دەوترێت:- (خۆ کانێ ژنا نییە)، ژنگەلی هەموو ئاوایی لە کانی ژناندا کۆدەبوونەوە، دەنگوباسی جۆراوجۆری ئاوایی دەخرایەڕوو بەچاک و خراپیەوە، ئەوەی دەگوترا دووبارە ناکرایەوە هەر لە ژن خواستن و قسه و قسەڵۆک و هەتا کار دەگەیشتە سەرجێی و ژوان و قسەی تابۆ و تاد، ئه و بێ تابۆییە لە کانی ژنان و حەمامی ژنان لە هەموو شوێنێک گونجاو نابێت و هەموو قسە و باسێک شوێن و جێگای خۆی هەیە و نابێت لە هەموو جێگایەک هەموو قسەیەک بوترێت بۆیە بۆ پەرچەکرداری قسەی نابەجێ و نەگونجاو لەگەڵ کۆڕ و دیوەخانان وتراوە: خۆکانی ژنان نییە.[1]
دون هذا السجل بلغة (کوردیی ناوەڕاست)، انقر علی ايقونة
لفتح السجل باللغة المدونة!
ئەم بابەتە بەزمانی (کوردیی ناوەڕاست) نووسراوە، کلیک لە ئایکۆنی
بکە بۆ کردنەوەی بابەتەکە بەو زمانەی کە پێی نووسراوە!
تمت مشاهدة هذا السجل 1,694 مرة
اعطي رأيک بهذا المقال!