ساڵی نوێی خوێندن
ئێمەی منداڵ دەزانین
واساڵی نوێی خوێندنە
بەسەرچوو پشووی هاوین
کاتی کۆشش کردنە
زیرەکی خولیامانە
بۆیە وابەپەرۆشین
بۆ ساڵی نوێی خوێندنە
هەموو دڵ پڕ لە خۆشین
قوتابخانە هاوڕێیە
باشترین جێی ئێمەیە
زانیاری لێی فێردەبین
ماڵێکی بەخشندەیە
15 – 09 - 2014
ئەم هۆنراوەیە لەژمارە (205) ی گۆڤاری (پەپولە) بڵاوکراوەتەوە.
پەرتووکی #خەیاڵی کۆترەکان#
#فەرهاد ئەحمەد بەرزنجی# [1]
دون هذا السجل بلغة (کوردیی ناوەڕاست)، انقر علی ايقونة
لفتح السجل باللغة المدونة!
ئەم بابەتە بەزمانی (کوردیی ناوەڕاست) نووسراوە، کلیک لە ئایکۆنی
بکە بۆ کردنەوەی بابەتەکە بەو زمانەی کە پێی نووسراوە!
تمت مشاهدة هذا السجل 1,237 مرة
اعطي رأيک بهذا المقال!