شاری یاری
ئای چەند خۆشە ئەم جێیە!
هەموومان حەزمان لێیە
ناوی شاری یارییە
لە پارکیی ئازادییە
بەهەشتێکە بۆ منداڵ
ڕازاوە وەک گوڵی ئاڵ
پڕ لە یاری خۆشخۆشە
دڵمان بۆی بە پەرۆشە
ئەژدیهایە و بابەخولێ
بە هێمنی دەجووڵێ
ئۆتۆمبێلی پێشبڕکێ
تاو دەدرێ بۆ کێبڕکێ
سوار بەلەمی پیاکەوتن
یاری نیشان شکاندن
زریان و گەشتی ئاسمان
یاری فیشەی مناڵان
لەگەڵ پەیژە و بازەفڕێ
خەیاڵمان وەک مەل دەفڕێ
لێرە هەموو دڵشادین
هەست دەکەین کە ئازادین
کاتی پشوو بێکاری
دە بەینەسەر بە یاری
پەرتووکی #خەیاڵی کۆترەکان#
#فەرهاد ئەحمەد بەرزنجی# [1]
دون هذا السجل بلغة (کوردیی ناوەڕاست)، انقر علی ايقونة
لفتح السجل باللغة المدونة!
ئەم بابەتە بەزمانی (کوردیی ناوەڕاست) نووسراوە، کلیک لە ئایکۆنی
بکە بۆ کردنەوەی بابەتەکە بەو زمانەی کە پێی نووسراوە!
تمت مشاهدة هذا السجل 950 مرة
اعطي رأيک بهذا المقال!