دەقی ڕاگەیەندراوەکەی دیوانی هاوسەرۆکایەتی کۆنگرا گەل:
دەسەڵاتی ئاکەپە و مەهەپە بۆ ئەوەی هەڵوەشاندنی سیاسی ڕژێمی دەوڵەتی داگیرکەری تورک بوەستێنێت، زیاتر هێرشی لایەنە دژبەرەکانی دەکات. سەرەتا هێرش دەکاتە سەر دەستکەوتەکانی کوردانی ئازاد کە تەڤگەری ئازادی کوردستان خوڵقاندویەتی و هێزی سەرەکی ئۆپۆزسیۆنە.
ئاکەپە و مەهەپە دوای ئامادەکاریەکی درێژ لە #سەرێکانی# و #گرێ سپی# هێرشی 20ی کانونی دووەمی بۆ سەر زیندانی #حەسەکە# لە ڕێگەی چەتەکانی #داعش# ئەنجامدا. ئەو هێرشە لەلایەن #قەسەدە#وە تێکشکێنرا و دەوڵەتی تورک هەمان ڕۆژ هێرشی کردە سەر شەنگال.
هەروەک چۆن لە 26ی کانونی دووەمی 2015دا هێرش لە کۆبانێ گورزێکی گەورەی بەرکەوت و تێکچوو. لە 26ی کانونی دووەمی 2022دا هێزەکانی قەسەدە هێرشی داعشیان لە زیندانەکە ڕاگرت و گورزی دووەمینیان لە چەتەکاندا. دوای کۆبانێ ئەمە گەورەترین گورزی کە بەر داعش و فاشیزمی ئاکەپە و مەهەپە دەکەوێت.
فاشیزمی ئاکەپە و مەهەپە بۆ ئەوەی ئەو ڕۆژەڤە نەرێنیە بگۆڕن و هێزیان پیشان بدەن، لە 1ی شوبات لە یەککاتدا هێرشیان کردە سەر مەزمور و شەنگال و ڕۆژئاوا و زۆر ژمارەیەک هاوڵاتی مەدەنیان شەهید کرد.
چاوی فاشیزم کوێرە، ناتوانێت ڕاستیەکە ببینێت. لەبەرئەوەی کە فاشیزمی دەوڵەتی تورک ناتوانێت ڕاستی گەلی کورد تێبگات و وادەزانێت دەتوانێت تێکۆشانی ئازادی و دیموکراسی گەلی کورد تێک بشکێنێت. ئەم دوژمنایەتیە لەسەر گەلی کورد بووەتە هۆی ئەوەی تێکۆشانی گەلی ئێمە گەشتر ببێت. تێکۆشان کە 50 ساڵ گەلەکەمان بە پێشەنگایەتی ڕێبەر ئاپۆ و #پەکەکە# بەڕێوەدەبات، نیشانەی ئاشکرای ئەم ڕاستیەیە.
پێویستە دۆست، دوژمن و هەموو لایەنەکان باش بزانن کە دەوڵەتی تورک لەسەر ڕەتکردنی گەلی کورد دروست بووە و ئەو سیاسەتەی ڕەتکردنەوە و لەناوبردنی وای لێکردووە کە تاوەکو ئاستی هەڵوەشاندن بێت. سیستمی دەوڵەتی فاشیست کە لەم سیاسەتەدا تەئکید دەکاتەوە، لە ڕووی سیاسی، کۆمەڵایەتی و مۆڕالەوە لەنێو هەڵوەشاندنێکی گەورەدایە.
لەبەر ئەم ترسە و سەرلێشێوازی هەڵوەشاندن، فاشیزم هێرش دەکاتە سەر هەموو دەستکەوتەکانی گەلی کورد و هەموو ئۆپۆزسیۆن. بە شێوەیەکی ئاشکرا ڕایدەگەیەنین کە ئەم هێرشە بە واتای قاچەکوتێی هەڵوەشاندنی فاشیزم دێت و هەرکە قاچەکوتێ دەکات زیاتر بەرەو هەڵوەشاندن دەڕوات. گەل و تەڤگەری ئازادیمان دەتوانن لە ساڵی 2022دا بکەنە ساڵی هەڵوەشاندنی فاشیزم و هەموو دەرفەتێک بۆ ئەوە هەیە.
لە مەخمور، شەنگال و ڕۆژئاوا گەلەکەمان لە بەرانبەر هێرشەکان بە ڕێکخستنێکی جەماوەری هەڵوێستیان پیشاندا و ئەوەش بۆ پووچەڵکردنەوەی هێرشی فاشیستی هەڵوێستێ دیارکەر بوو. پێویستە گەلەکەمان لە باکور، باشور و ڕۆژهەڵاتی کوردستان لە قۆناغی هەڵوەشاندنی فاشیزمدا ڕۆڵێکی گەورە ببینن و دۆستەکانمان و ڕای گشتیش لەنێو ئەم هەوڵدانەدا بەشداری پێبکەن.[1]
⚠️ تێبینی: ئەم بابەتە بە ڕێنووسی سەرچاوەی ئاماژە پێکراو نووسراوە، کوردیپێدیا هیچ دەستکارییەکی نەکردووە!