کورديپيديا أکبر مصدر کوردي للمعلومات بلغات متعددة!
حول كورديبيديا
امناء الأرشيف لکوردیپیدیا
 البحث
 ارسال
 الأدوات
 اللغات
 حسابي
 البحث عن
 مظهر
  الوضع المظلم
 الإعدادات الافتراضية
 البحث
 ارسال
 الأدوات
 اللغات
 حسابي
        
 kurdipedia.org 2008 - 2025
المکتبة
 
ارسال
   بحث متقدم
اتصال
کوردیی ناوەند
Kurmancî
کرمانجی
هەورامی
English
Français
Deutsch
عربي
فارسی
Türkçe
עברית

 المزيد...
 المزيد...
 
 الوضع المظلم
 شريط الشريحة
 حجم الخط


 الإعدادات الافتراضية
حول كورديبيديا
موضوع عشوائي
قوانين الأستعمال
امناء الأرشيف لکوردیپیدیا
تقيماتکم
المفضلات
التسلسل الزمني للأحداث
 النشاطات - کرديبيديا
المعاينة
 المزيد
 الاسماء الکوردية للاطفال
 انقر للبحث
أحصاء
السجلات
  584,530
الصور
  123,854
الکتب PDF
  22,075
الملفات ذات الصلة
  125,491
فيديو
  2,192
اللغة
کوردیی ناوەڕاست - Central Kurdish 
316,291
Kurmancî - Upper Kurdish (Latin) 
95,503
هەورامی - Kurdish Hawrami 
67,692
عربي - Arabic 
43,830
کرمانجی - Upper Kurdish (Arami) 
26,570
فارسی - Farsi 
15,707
English - English 
8,514
Türkçe - Turkish 
3,819
Deutsch - German 
2,029
لوڕی - Kurdish Luri 
1,785
Pусский - Russian 
1,145
Français - French 
359
Nederlands - Dutch 
131
Zazakî - Kurdish Zazaki 
92
Svenska - Swedish 
79
Español - Spanish 
61
Italiano - Italian 
61
Polski - Polish 
60
Հայերեն - Armenian 
57
لەکی - Kurdish Laki 
39
Azərbaycanca - Azerbaijani 
35
日本人 - Japanese 
24
Norsk - Norwegian 
22
中国的 - Chinese 
21
עברית - Hebrew 
20
Ελληνική - Greek 
19
Fins - Finnish 
14
Português - Portuguese 
14
Catalana - Catalana 
14
Esperanto - Esperanto 
10
Ozbek - Uzbek 
9
Тоҷикӣ - Tajik 
9
Srpski - Serbian 
6
ქართველი - Georgian 
6
Čeština - Czech 
5
Lietuvių - Lithuanian 
5
Hrvatski - Croatian 
5
балгарская - Bulgarian 
4
Kiswahili سَوَاحِلي -  
3
हिन्दी - Hindi 
2
Cebuano - Cebuano 
1
қазақ - Kazakh 
1
ترکمانی - Turkman (Arami Script) 
1
صنف
عربي
السيرة الذاتية 
6,362
الأماکن 
4,863
الأحزاب والمنظمات 
44
المنشورات 
33
المتفرقات 
10
صور وتعریف 
281
الخرائط 
19
المواقع الأثریة 
61
المطبخ الکوردي 
1
المکتبة 
2,898
نكت 
4
بحوث قصیرة 
21,446
الشهداء 
5,073
الأبادة الجماعية 
1,467
وثائق 
998
العشيرة - القبيلة - الطائفة 
6
احصائيات واستفتاءات 
12
فيديو 
64
بيئة كوردستان 
1
قصيدة 
38
الدوائر 
148
النصوص الدينية 
1
مخزن الملفات
MP3 
1,295
PDF 
34,642
MP4 
3,829
IMG 
233,285
∑   المجموع 
273,051
البحث عن المحتوى
پەیام بۆ ماوماو
صنف: قصيدة
صورِنا التاريخية ميراثٌ قومي ووطني! نرجو منكم أن لا تُشوِّهوا قيمتها التاريخية بوضع علاماتكم ونصوصكم عليها أو تلونيها!
شارک
Copy Link0
E-Mail0
Facebook0
LinkedIn0
Messenger0
Pinterest0
SMS0
Telegram0
Twitter0
Viber0
WhatsApp0
تقييم المقال
ممتاز
جيد جدا
متوسط
ليست سيئة
سيء
أضف الی مجموعتي
اعطي رأيک بهذا المقال!
تأريخ السجل
Metadata
RSS
أبحث علی صورة السجل المختار في گوگل
أبحث علی سجل المختار في گوگل
Kurmancî - Upper Kurdish (Latin)0
English - English0
عربي - Arabic0
فارسی - Farsi0
Türkçe - Turkish0
עברית - Hebrew0
Deutsch - German0
Español - Spanish0
Français - French0
Italiano - Italian0
Nederlands - Dutch0
Svenska - Swedish0
Ελληνική - Greek0
Azərbaycanca - Azerbaijani0
Catalana - Catalana0
Čeština - Czech0
Esperanto - Esperanto0
Fins - Finnish0
Hrvatski - Croatian0
Lietuvių - Lithuanian0
Norsk - Norwegian0
Ozbek - Uzbek0
Polski - Polish0
Português - Portuguese0
Pусский - Russian0
Srpski - Serbian0
балгарская - Bulgarian0
қазақ - Kazakh0
Тоҷикӣ - Tajik0
Հայերեն - Armenian0
हिन्दी - Hindi0
ქართველი - Georgian0
中国的 - Chinese0
日本人 - Japanese0
پەیام بۆ ماوماو
پەیام بۆ ماوماو
هەواڵێکی کورد گوتی کچێکی کینیایی هەیە لە لەندەن، گۆڤارێک دەنووسێ، گوتوومە شاعیرێکی کورد شیعری بۆ ماوماو نووسیوە، جا قەرارە بۆی بنێرم و ئەویش بە تەرجەمەوە چاپی کا، منیش ئەمانەم نووسی ناردم:

ماوماو من و تۆ دوو دۆستی هاودەرد
بە خوێنی گەرم و بە هەناسەی سەرد
هەردوو گیرۆدەی دەست ئیستعمارێک
هەردوو مارانگاز بە نێشی مارێک
ئەو وەحشەی بە دەم کینیامژە
بە جووتە و چەپۆک کوردستانکوژە
من و تۆ ماڵمان بەرەڵڵا و بێخێو
پڕنەوت و گەنم پڕ لە زێڕ و زێو
تۆ بە قسەی کاهین من بە گفتی پیر
تەوەککەلگیر بووین، ببن خوداگیر
لەیەکترکوژی و دوژمنی یەک بوون
بیری یەک بوون و دوژمن لەبیر چوون
دێوێکی پیاوخۆر، فێڵباز و بەدکار
لە پێستی مەڕدا گورگێکی خوێنخوار
شەیتان لە پێستی مەلائیکاندا
لەژێر سێبەری پیر و کەهاندا
شارستانیەتیی سپیان بۆ هێناین
گورگان کەوتنە کۆز، لمبۆزیان تێ ناین
هاتن فێرمان کەن چۆن مەدەنی بین
چۆن نانبڕاوی دەستی دەنی بین
چ زوو مامۆستای سپی دز دەرچوو!
زگپڕی درۆ درۆی لەبەر چوو
کاڵ و کوڵیویان گشت لێ فڕاندین
گۆشتیان برژاندین ئێسکیان کڕاندین
دزییان، بردییان هەر شتێ ماڵ بێ
وتیان ماڵخوراو بە کۆی زوخاڵ بێ

ئێستاش بە قسە هەرخۆی هەقدارە
دروستە دز بێ خاوەن حەزارە
قەیناکا بدزێ هەر نانێ هەتە
تۆ بڵێی برسیم پێت دەڵێ چەتە
تۆ بۆ مەزەی ئەو جگەرکەبابی
مەڵێ ئاخ و ئۆف دەبیە ئیرهابی
ئەوان بە بۆمبا بمانکوژن چش
وەحشین بە مێشیان ئێمە بڵێت: کش
گەر بخنکێنن کۆرپە ساواکەم
دەبێ من بچم بووردن داوا کەم
تا کوڕی بۆر و ڕەشمان خنکاوە
مامۆستای سپی دەستی ئێشاوە
گەر بستڕمەوە تفیان لەسەر ڕووم
هێشتا هەر کێویم، ئەدەب فێر نەبووم
گەر نانبڕاو و خانە بەربادین
قەیناکا، لەگەڵ دنیا ئازادین
خانەوێرانی، شەقێ لە خەم دە
دڵخۆشن خەڵکی (داونینگ ڕەقەم دە)
گوێ مەدەرێ خۆت کە ڕووت و برسیت
خۆش ڕادەبوێرن خەڵکی (واڵ ستریت)
گەر کورد و ماوماو بەبێ ڕۆن کوێرن
خۆ (داڵس) و (ئیدن) تەسەل و تێرن

گەر دیموکڕاتی و ئازادی گەلان
ئەمەیە، خۆزگەم بە ورچی تەلان
کەنگێ قانوونی جەنگەڵ وا بووە
چ جانەوەرێک ئەمەی خواردووە!
ئەگەر ئازادی مانای هەر شادی
بۆ بەهێزان بێ، تف لە ئازادی

برام خەم مەخۆ دەوران دەورانە
هاکا تێکچوو ئەم دەور و دووکانە
قانوونیان تفی سەربەرەوژوورە
مەرگی سەگی هار مەشهوورە سوورە
ئەو خوێنە ئاڵەی ئەوان لە تەنمان
ڕژاندیان لەسەر خاکی وەتەنمان
لاشەی لاوانی لە خوێندا شەتڵ
دەدێرێ کەوا خراونە بن گڵ
هەربینا شین بوو، بوو بە گوڵی سوور
بۆنی ئازادی دا نزیک و دوور
نەمامی باڵای شەهیدانی لاو
گوردانی کوردان مەردانی ماوماو
ئەو شەهیدانی سەربەست و ئازاد
چ لە نایرۆبی یان لە مهاباد
بەرز دەبنەوە و دەبنە سێدارە
پێیان دادەکرێ هەرچی بەدکارە
ئاڵای ئازادییان لەسەر هەڵدەکرێ
شۆقی ئازادی دنیا دادەگرێ
ناترسێین خوێنمژ بێنەوە سەرمان
دەبنە کوتک و داس، ڕمب و خەنجەرمان
ئەوسا هەموومان خۆش ڕادەبوێرین
لەشوێن ئیستیعمار نەفرین دەنێرین

#هەژار موکریانی#[1]
دون هذا السجل بلغة (کوردیی ناوەڕاست)، انقر علی ايقونة لفتح السجل باللغة المدونة!
ئەم بابەتە بەزمانی (کوردیی ناوەڕاست) نووسراوە، کلیک لە ئایکۆنی بکە بۆ کردنەوەی بابەتەکە بەو زمانەی کە پێی نووسراوە!
تمت مشاهدة هذا السجل 1,104 مرة
اعطي رأيک بهذا المقال!
هاشتاگ
المصادر
[1] موقع الكتروني | کوردیی ناوەڕاست | ئالەکۆک
السجلات المرتبطة: 3
صنف: قصيدة
تصنیف الشعر: وطني
نوع الشعر: جديد
وزن الشعر: عروض
البيانات الوصفية الفنية
حصلت کوردیپیدیا علی حق النشر لهذا السجل من قبل صاحب(ة) السجل!
جودة السجل: 96%
96%
تم أدخال هذا السجل من قبل ( ڕۆژگار کەرکووکی ) في 03-03-2022
تمت مراجعة هذه المقالة وتحریرها من قبل ( زریان سەرچناری ) في 04-03-2022
عنوان السجل
لم يتم أنهاء هذا السجل وفقا لالمعايير کورديپيديا، السجل يحتاج لمراجعة موضوعية وقواعدية
تمت مشاهدة هذا السجل 1,104 مرة
QR Code
  موضوعات جديدة
  موضوع عشوائي 
  خاص للسيدات 
  
  منشورات كورديبيديا 

Kurdipedia.org (2008 - 2025) version: 17.08
| اتصال | CSS3 | HTML5

| وقت تکوين الصفحة: 1.5 ثانية