لینگی بە باگردێندا شۆڕبۆتەوە
[1]
ئەم پەندە تایبەتە بە کچان.
لە کوردەواریدا، باوک و دایک ئارەزوو دەکەن کە کچەکەیان زوو گەورە بێت، بۆ ئەو مەبەسته لە کۆنەوە باگردێن کراوە بە پێوانەیەک، گەر کچێکی پچووک لەسەر باگردێنێک دانیشێت و هەردوو قاچی بەملا بەولای باگردێنەکەدا شۆڕببێتەوە، بەمەرجێک قاچەکانی بگەنە زەوی، ئەوە نیشانەیە بۆ ئەوەی کە کچەکە گەورە بووەو لە خەم ڕەخساوە، بۆیە پێشینان دەڵێن: ئەو کچەی لینگی بە باگردێندا شۆڕبێتەوە، وەختی مێردییەتی.
دون هذا السجل بلغة (کوردیی ناوەڕاست)، انقر علی ايقونة

لفتح السجل باللغة المدونة!
ئەم بابەتە بەزمانی (کوردیی ناوەڕاست) نووسراوە، کلیک لە ئایکۆنی

بکە بۆ کردنەوەی بابەتەکە بەو زمانەی کە پێی نووسراوە!
تمت مشاهدة هذا السجل 1,595 مرة
اعطي رأيک بهذا المقال!