پولەکی
لەسەردەمی پێشودا، لەگەڵ وشەی (پاره) دا، (پول) یش بەکارهاتووە، واتە: پارە و پول هەردوکیان بەیەکەوە، یان بە جوداش بەکارهاتوون، ئینجا لەبەرئەوەی پارە و پول هۆکارێکی ئابوری گرنگن و پەیوەندییان بە ژیانی مرۆڤەوە هەیە، ئەم وشەیە بۆتە ئیدیۆم و بەکەسێک دەگوترێت: کە پول پەرست بێت، لەم ئیدیۆمەدا نەگوتراوە (پارە)، بەڵکو گوتراوە (پول)، کە بچوکترین بەشی پارەیە، بۆئەوەی پتر ڕەزیلی و چڵێسی ئه و کەسە دەربخات، کە ئەم خاسیەت و تایبەتمەندییەی هەیە، لە ڕوی پێکهاتەی وشەسازیشەوە، وشەکە، بەمجۆرە دروستبووە:
(پول + (ە) + (ک) + (ی) > پولەکی.[1]
دون هذا السجل بلغة (کوردیی ناوەڕاست)، انقر علی ايقونة

لفتح السجل باللغة المدونة!
ئەم بابەتە بەزمانی (کوردیی ناوەڕاست) نووسراوە، کلیک لە ئایکۆنی

بکە بۆ کردنەوەی بابەتەکە بەو زمانەی کە پێی نووسراوە!
تمت مشاهدة هذا السجل 1,364 مرة
اعطي رأيک بهذا المقال!