لە درۆنت نێم
وتراویشە: لە قوڕێت نێم، لە خمێت نێم لە خمخانەت نێم، لە هەشت نێم، له و هەمبانەیەی... تاد، خم: جۆرە ڕەنگێکە بەن و کاڵا و شمەکی پێ ڕەنگ دەکرێت، ئه و شوێنەی کە ئه و کارەی لێ دەکرێت پێی دەوترێت: خمخانە، قوڕکاریش یەکێک لەکارە قورسەکانی گوندنشینان بوو، هەندێجار بە گاڵتەوە یەکێکیان له و گەنجانە دەگرت کە قوڕکاری و قوڕەپەست و سەرسواخی دەکرد، یەک ستڵ لە قوڕیان بەسەر سەری دا دەکرد، ئەوانەی تازیە بار و خاوەن پرسە بوون، سەریان لە قوڕ و هەش ناوە، هەمبانەش چەرمی ئاژەڵ بووە بۆ زۆر بواری ناوماڵ بەکارهاتووە بەتایبەت پڕکراون لە دانەوێڵە، ئیدیۆمی لە درۆت نێم هاوشێوەی ئه و حاڵەتانەی لە(قوڕێت نێم و لە خمێت نێم و لە هەشت نێم و لە خمخانەت نێم) فۆڕمی ئەوانی وەرگرتووە، ئەوانە هەموویان بەرجەستەن، بەڵام درۆ واتاییە(مەعنەوی) درۆ وەکو شلەکانی(خم و قوڕ و هەش و خمخانە) بەکارهاتووە، ئەگەر کەسێک درۆیەکی گەورە بکات بۆ شاردنەوەی ڕاستیەک ئەوا بە حەپەسانەوە پێی دەوترێت: لە درۆت نێم. [1]
دون هذا السجل بلغة (کوردیی ناوەڕاست)، انقر علی ايقونة
لفتح السجل باللغة المدونة!
ئەم بابەتە بەزمانی (کوردیی ناوەڕاست) نووسراوە، کلیک لە ئایکۆنی
بکە بۆ کردنەوەی بابەتەکە بەو زمانەی کە پێی نووسراوە!
تمت مشاهدة هذا السجل 1,520 مرة
اعطي رأيک بهذا المقال!