پێی بوو بە داوەوە
داونانەوە، شێوازێکی ڕاوکردنە، بۆ باڵندە، بەتایبەتی که و و سوێسکە لە کوردستان بەکاردەهێندرێت، هەندێکجار لە ڕێگای باڵندەیەکەوە باڵندەیەکی دیکە بە داوەوە دەبێت، بۆنمونە سوێسکەیەکی مێینە فێرە خوێندن دەکرێت و لە ناو قەفەزێکدا دادەندرێت، لە دەروروبەری قەفەزەکەش داوەکە دادەندرێتەوە، کاتێک سوێسکە نێرینەکان، بە دوای دەنگەکەدا دێن و بە دەوری قەفەزەکەدا دەسوڕێنەوە بەبێ ئاگایی بە داوەکەوە دەبن.
ئەم ئیدیۆمەش بۆ کەسێک بەکاردێت، کە توشی کارەساتێک یان بەڵایێک ببێت، بەهۆی کەسێکی دیکەوە، کە ویستویەتی توشی بکات، یان ئه و کەسە هەڵەیەکی کردبێت و ئاگای لەخۆی نەبوبێت، کەسێکی دیکە بچێت شکاتی لێ بکات، یان بە گرتنی بدات، یان قسەیەکی کردبێت، کەسێکی دیکە بۆ خاوەنەکەی بگێڕێتەوە، وەک ئه و باڵندەیەی کە بەلای داوێکدا بڕوات و وریا نەبێت، سەرنجی بەر پێی خۆی نەدات و پێی ببێ بە داوەوە.[1]
دون هذا السجل بلغة (کوردیی ناوەڕاست)، انقر علی ايقونة

لفتح السجل باللغة المدونة!
ئەم بابەتە بەزمانی (کوردیی ناوەڕاست) نووسراوە، کلیک لە ئایکۆنی

بکە بۆ کردنەوەی بابەتەکە بەو زمانەی کە پێی نووسراوە!
تمت مشاهدة هذا السجل 1,281 مرة
اعطي رأيک بهذا المقال!