ئاش ئەگەڕێ و چەقەنە سەری خۆی ئەشکێنێ.
ئاش: بۆ هاڕینی دانەوێلە بەکاردێ، چەقەنە: بەشێکە لە ئامێری ئاش، پێکدێ لە پارچەدارێک کە لەگەڵ خولانەوەی بەرداشەکەدا، بەر بەرداشەکە دەکەوێ، چەند خێراتر بەرداشەکە بسووڕێتەوە، ئەوەندە خێراتر دارەکە بەر بەرداشەکە دەکەوێ و دەنگێکی بەردەوام درووست دەکات، پێی دەڵێت: (چەقەنە) بەخێرایی یان هێواشی دەنگی دارەکەدا، دەردەکەوێ ئاشەکە هێواش دەگەڕێت یان خاو، لەگەڵ ئەوەدا گەڕانی ئاش بەهێواشی یان بەخێرایی پەیوەندی بەوردی درشتی دانەوێلەکەوەیە. بە یەکێک دەوترێت لە ئیش و کاری یەکێکی تردا خۆی هەڵقورتێنێ و قسە زۆر بکات، ئەوش خەریکی کاری خۆی بێ و گرنگی بە قسەکانی نەدا. [1]
دون هذا السجل بلغة (کوردیی ناوەڕاست)، انقر علی ايقونة

لفتح السجل باللغة المدونة!
ئەم بابەتە بەزمانی (کوردیی ناوەڕاست) نووسراوە، کلیک لە ئایکۆنی

بکە بۆ کردنەوەی بابەتەکە بەو زمانەی کە پێی نووسراوە!
تمت مشاهدة هذا السجل 2,709 مرة
اعطي رأيک بهذا المقال!